نەخشەرێی گۆڕانکاری لە رێژەى کۆتای ژناندا

مەلەفی تایبەت

29/12/2021‌ 781 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئارام جەمال ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن رایگەیاند،پەیوەندی نێوان کۆتای ژنان و سیستمەکانی هەڵبژاردنم باسکردووەو هاوکات کاریگەری نەرێنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەییم لەسەر کۆتای ژنان دەرخستووە.

دەشڵێت، بە دوای سیستمێکی هەڵبژاردندا گەڕاوم بۆ پەرلەمانی کوردستان کە لە مەودای دووردا نوێنەرانی ژنان لە پەرلەمانی کوردستاندا لە رووی چەندایەتی و چۆنایەتیەوە پەرەپێبدات، بۆ بەدیهێنانی ئەوەش پێویستە لە هەنگاوی یەکەمدا سیستمی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی بگۆڕدرێت و ببێتە سیستمێکی هەڵبژاردنی زۆرینە کە بازنەی هەڵبژاردنەکەی (فرە کورسی) بێت.

باس لەوەش دەکات کە لەپاڵ ئەوەی کاندیدەکانیش دەنگیان بۆ ناگوێزرێتەوە و بە دەنگی خۆیان دەردەچن، ئەمەش زەمینەی پێگەیاندنی ژنی سەرکردە دەهێنێتە ئاراوە..

کلیک لێرە بکە