دوو منداڵی دووانە لە دوو ساڵی جیاواز لە دایك بوون

هەمەڕەنگ

03/01/2022‌ 758 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوو منداڵی دووانە كە جیاوازی لەدایكبوونیان 15 خولەك بوو بەڵام لە دوو ساڵی جیاواز لەدایك بوون ئەویش لە كاتی سەری ساڵی نێوان 2021 و 2022.

لە نەخۆشخانەیەكی ویلایەتی كالیفۆرنیای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا یەكێك لە منداڵەكان كە چەند خولەكێكی مابوو بۆ نیوەشەو لە دایك بوو، منداڵەكەی تریش 15 خولەك دواتر و لە ساڵی 2022 لەدایك بوو.

دایكی منداڵەكان بە رۆژنامەكانی راگەیاند، ئەوە سەرسوڕهێنەرە كە دووانەیەكم بووە و ساڵی لە دایك بوونەكەیان جیاوازە.

رەنج رەسوڵ