شارپرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى هه‌رێم له‌ساڵى 2015وه موچه‌ى زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س‌و خێزانى بڕیوه كه به‌پێى یاسا به‌شى زۆریان ده‌بوو ئه‌و بڕه پاره‌یان پێبدرێت.
به‌دریه ئیسماعیل ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، له‌ساڵى 2015وه حكومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى 80هه‌زار خێزانى بڕى كه له‌ژێر تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تیدابون‌و به‌شێكیان به‌ساڵاچوى هه‌ژار یان دایكى خاوه‌ن منداڵى هه‌تیوو یان كچى به‌ته‌مه‌نى بێ هاوسه‌ربون‌و 30هه‌زار كه‌مئه‌ندامیش كه شایسته‌ى وه‌رگرتنى موچه‌ى مانگانه‌ن موچه‌كانیان بڕدراوه‌و پێیان نه‌دراوه.
وتیشى:"بڕیاربوو حكومه‌ت له‌ماوه‌ى 90 ڕۆژدا دواى بایۆمه‌ترى ئه‌م پاره‌یه بۆئه‌وانه بگه‌ڕێنێته‌وه كه شایسته‌ن‌و ئه‌وكات ڕاگه‌یه‌ندرا 60هه‌زار كه‌س‌و خێزان شایسته‌ى وه‌رگرتنى ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ن كه مانگانه 150 هه‌زار دیناره، به‌ڵام هیچیان پێنه‌دراوه".
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان وتیشى:"بڕیاربوو به‌پێى یاسا ئه‌وانه‌ى ڕێژه‌ى كه‌مئه‌ندامیان له100% موچه‌كانیان مانگانه بكرێته 250هه‌زار دینار ئه‌وه نه‌كراوه‌و 30هه‌زار كه‌مئه‌ندامیش كه ده‌بوو پاره‌یان پێبدرێت ئه‌و بڕه پاره‌یان پێنه‌دراوه".
له‌ساڵى 2014وه حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه، پێداچونه‌وه به‌هه‌موو ئه‌وانه‌دا ده‌كه‌ن كه له‌وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ژێر هه‌رناوێكدا موچه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام تائێستا ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واونه‌كراوه‌و ئامارێكى دروستى هه‌موو ئه‌وانه‌ى شایسته‌ى پێدانى موچه‌ن ئاماده‌نه‌كراوه.
ئ.ق