شارپرێس:
پزیشکێکی پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی دڵو لولەکانی خوێن لەڕوسیا دەڵێت، ئەوکەسانەی توشی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بون، زۆر گرنگە بۆ ژیاندنەوەو گێڕانەوەی چالاکیی بۆ ماسولکەکانی کۆئەندامی هەناسەیان، هەموو کاتژمێرێک بۆماوەی 15 خولەک چەند نوسینێک بەدەنگی بەرز بخوێننەوە.
د.لیۆ بۆکیرا کە وەک سەرۆکی ناوەندی نیشتیمانیی "باکۆلییڤ" بۆ لێکۆڵینەوە پزیشکییەکانی نەشتەرگەریی دڵو لوولەکانی خوێن لەمۆسکۆ کاردەکات بەئاژانسی نۆڤۆستی ڕوسیی وتوە، "منشێوازێکی تایبەت بەخۆم هەیە کە رەنگە کەسێک گوێم لێبگرێتو سوودی لێببینێت، بەشێک لەهاوڕێو ناسیاوەکانم بەوە ئامۆژگاریی کردوە کە لەکاتی نەخۆشکەوتنیاندا بەڤایرۆسی کۆڕۆنا، بۆماوەی 15 خولەک بەدەنگی بەرز بخوێننەوە".
هەروەک وتویەتی:"سەبارەت بەکەسێک کە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە، زۆر گرنگە کار بەماسولکەکانی کۆئەندامی هەناسەی بکات، لەناویاندا ماسولکەی (External Intercostal Muscle).
بەوتەی پزیشکە ڕوسییەکە، خوێندنەوە بەدەنگی بەرز کاریگەرییەکی گەورەی هەیەو بەهیچ ڕێگایەکی تر ئەو کاریگەرییە بەدەستناهێنرێت، دەکرێت هەر دەقێک بخوێنرێتەوە تەنانەت ئەگەر نووسینەکە کەتەلۆکی بەفرگرەیەکیش بێت.
و: ئاکۆ ئاڵی