شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) ناوی سێ
یاریزانی ئاشكراكرد كە باشترین سێ یاریزانی جیهانی ساڵی 2021 بوونە.
لیستی ئەو سێ یاریزانە پێكدێت لە: رۆبێرت
لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و یاریزانی یانەی بایرن میونخ كە ساڵی رابردوو توانی ببێت بە
گۆڵكاری مێژووی خولی ئەڵمانی پێش جێرد مۆلەر بكەوێت.
یەكێكی تر لەو سێ یاریزانە بریتییە لە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان كە ساڵی رابردوو توانی جامی
كوبا ئەمریكا لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەدەستبهێنێت و جامی شای ئیسپانیا
لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەدەستبهێنێت پێش ئەوەی روو لە یانەی پاریس سان جێرمان بكات.
یاریزانەكەی تری لیستەكەی فیفا محەمەد سەڵاحی
میسری و یاریزانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزییە كە ساڵی رابردوو لە پاش هاری كین
گۆڵكاری خولی ئینگلیزی و لەم وەرزەیش بە 16 گۆڵ گۆڵكاری هەمان خولە.
رەنج رەسول