بەناوبانگترین مۆبایلەكانی ساڵی نوێ

هەمەڕەنگ

11/01/2022‌ 512 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمەڵێك مۆبایل كە لە ساڵی نوێ راگەیەندراون هەوادارێكی زۆریان لە دەوری خۆیان كۆكردوەتەوە و فرۆشییەكی باشیان لە بازاڕەكانی جیهان بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی ئامارەكانی gsmarena ی تایبەت بە ئامێرە هۆشمەندەكان، مۆبایلی Samsung  Galaxy S21 FE لە ساڵی نوێ زۆرترین بینەر گەڕانیان بۆ كردووە و لە تایبەتمەندییەكانیان روانیوە.

لە پلەی دووەم مۆبایلی Xiaomi 12 Pro دێت كە بە خێرایی و توانای وێنەگرتنی بەرز لە مۆبایلەكانی تر جیادەكرێتەوە لە پاشان مۆبایلی Realme GT2 Pro لە پلەی سێیەم دێت.

ئامارەكان بڵاویانكردوەتەوە، مۆبایلی OnePlus 10 Pro لە پلەی چوارەمی مۆبایلە بەناوبانگەكانی ساڵی نوێیە و Samsung Galaxy A52s بە پلەی پێنجەم دێت.

لە پلەی شەشەم مۆبایلی Xiaomi 12 دێت لە پلەی حەوتەم مۆبایلی iPhone 13 Pro Max ی كۆمپانیای ئەپڵ دێت، پلەی هەشتەمی ریزبەندییەكە بۆ مۆبایلی vivo V23 تەرخان كراوە.

مۆبایلی Redmi Note 11 Pro لە پلەی نۆیەمی ریزبەندییەكەیە و لە ریزبەندی دەیەم مۆبایلی Redmi  10 pro دەبینرێت.

رەنج رەسول