راگەیەنراوێک لە وەزارەتى کارەباوە

کوردستان

14/01/2022‌ 1554 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی کارەبای هەرێم هاوڵاتیانی کفری ئاگاداردەکاتەوە بەوەی یەکێک لە گۆڕەڕەکانی وێستگەیەکی کفری لەکارکەوتووە و بەهۆیەوە کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە.

لەراگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم هاوڵاتیانی کفری ئاگاداردەکاتەوە، بەهۆی باران و لێدانی هەورەبروسکەوە ئەمڕۆ یەکێک لە گۆڕەڕەکانی وێستگەی 132kv کفری دەرچووە لە خزمەت.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەش بەهۆی سوتانی یەکێک لە دژە بروسكەكانی (مانیعە صواعق)ـەوە بووە.

وەزارەتى کارەبا دەشڵێت، کە ئاگاداری دانیشتووانی شارۆچکەی کفری و ناحیەکانی دەوروبەری دەکەنەوە کە پێدانی كارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە تا چارەسەرکرنی ئەو گرفتە.