​ئازاد تۆفیق: هەڵەبجە ڕەگەزەكانی بە پارێزگابوونی تەواو نەكراوە

کوردستان

13/04/2022‌ 1482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بۆئەوەی پارێزگای هەڵەبجە ڕەگەزەكانی بە پارێزگابوونی تەواو بكات دەبێت حكومەتی هەرێم پرۆژە و خزمەتگوزاری پێبگەیەنێت و دەشڵێت: حكومەتی عێراق هیچ هاوكارییەكی پارێزگاكەی نەكردووە.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند: تەنها هەڵەبجە بەڵگەیە بۆ ئەوەی كە سەدام چەكی كۆمەڵكوژی بەكارهێناوە و داوامان لە كابینەكانی دوای 2003ی عێراق كردووە بۆ خزمەتی هەڵەبجە، ئەگەر لە چوار ساڵی ڕابردوودا ساڵی ملیۆنێك دۆلاریان بدایە بە حكومەت ئێستا لایەنی خزمەتگوزاری هەڵەبجە شتێكی تربوو.

پارێزگاری هەڵەبجە وتیشی: دەبێت حكومەتی هەرێم پاڵ یارمەتیدانی پارێزگاكانی تری هەرێم دەبێت هاوكاری زیاتری هەڵەبجە بكات، هەڵەبجە ڕەگەزەكانی بە پارێزگابوونی تەواو نەكراوە، لە پارێزگارەوە تا خوارەوە نزیكەی 70 كەسین، پارێزگاكانی تر تەنها 170 بەس پاسەوانیان هەیە.

س.س