دەوڵەتى یاسا: هەرێم پشتیکردوەتە دەستورو بریارەکانى حکومەتی عێراق

عیراق

12/05/2022‌ 1432 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانتارێکى دەوڵەتى یاسا لەپەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان بەچی ماف و یاسایەک بڕیارەکانى دادگای فیدراڵی رەتدەکاتەوە لەکاتێکدا ئەو سەر بە دەوڵەتى عێراقە.

وائل ئەلرکابی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە قسەکانى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم سەبارەت بە بریارەكەی دادگای فیدراڵی رایگەیاند"سوربونی هەرێم لەسەر رەتکردنەوەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نادەستورییەو پێویستە بە هەڵوێستەکانى خۆیدا بچێتەوە، چونکە بەپێی دەستور هەرێم بەشێکە لەعێراق نەک بەشێک بێت لە دەوڵەتێکى دیکە".

ئاماژەى بەوەشکردوە، هەرێم پابەند نیە بە بڕیارەکانى حکومەتی عێراقەوە کە لەبارەى داهاتی نەوت و دەروازە سنوریەکان و باج و داهاتی کەرتە خزمەتگوزاریەکان دەردەچن، ئەمەش نادەستورییە.

پەرلەمانتارەکەى دەوڵەتى یاسای جەخت دەکاتەوە، هەرێمى کوردستان کە خۆی بەبەشێک لە عێراق دەزانێت پێویستە داهاتی هەرێم لە ژێر چاودێری دارایی حکومەتی فیدرالی بێت، دەشپرسێت، هەرێم کە ئێستا پشتیکردوەتە دەستورو بریارەکانى حکومەت عێراق بەچی ماف و یاسایەک بریارەکانى دادگای فیدراڵی رەتدەکاتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا جەخت دەکاتەوە دەسەڵاتی هەرێم بە پێی دەستوری حکومەتی فیدرالی دیاری کراوە ، بۆیە پێویستە هەرێم هەڵوێستی خۆی روونبکاتەوە کە ئایا سەر بە عێراقە یان سەربەخۆیە.

بەپەلە