شارپرێس
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان جۆرێكی نوێی وه‌رگرتنی "سەرانە" له بارزگه‌كان
ئاشكرا دەكات و دەڵێت: ئێستا هیچ كه‌سێك ناتوانێت له هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
جگه‌ره، مه‌شروب، نێرگه‌له و هێلكه بهێنێت و ببات، ده‌بێت پاره بدات، له‌كاتێكدا
له ده‌روازه سنوریه‌كان باجیان لێوه‌رگیراوه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئەندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە پەیجی خۆیەوە شێوازێكی نوێی "سەرانە وەرگرتن"
ئاشكرا كرد و وتی: سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، پێشتر له چه‌ندین سه‌رچاوه‌وه
به‌دواداچونم كردوه و ئه‌مڕۆش مه‌یدانیه‌ن به‌دواداچونم كردووه، له بازگه‌ی نێوان
پارتی و یه‌كێتی هه‌ر بارهه‌ڵگرێك كه كۆمه‌ڵێك مه‌وادی پێبێت و له هه‌ولێره‌وه بێت
بۆ سلێمانی یان له سلێمانییه‌وه بچێت بۆ هه‌ولێر ده‌بێت پاره بدات، له‌وانه جگه‌ره،
توتنی نێرگه‌له، مه‌شروب، هێلكه و مریشكی به‌ستو.
دەشڵێت: وه‌رگرتنی
پاره له بارهه‌ڵگره‌كان كه كه‌لوپه‌لیان پێبێت له‌سه‌ره‌وه رێككه‌وتنی بۆ ده‌كرێت،
واتا كاره‌كه فه‌رمانبه‌رێك ئه‌نجامی نادات، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر جگه‌ره له هه‌ولێره‌وه
بیهێنیت نا‌توانیت بیهێنیت ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر كارتۆنێك به نافه‌رمی 10 دۆلار نه‌ده‌یت،
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بۆ هه‌ولێر وایه، هێز نیه به‌بێ ته‌نسیق و پاره‌دان جگه‌ره
به‌رێته هه‌ولێر.
بەوتەی ئەو
پەرلەمانتارە، ئەو پارانە بەبێ وەسڵە و بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستنا نییە و بۆ دامەزراوەی
حزبی و شەخسە و دەڵێت: ئەمەش شەرمەزارییە لە نێوان بازگەكاندا سەرانە وەربگیرێت بە
مونەزەمی و هێزە ئەمنییەكانی تێدا بەكاربهێنرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره
له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: ئێستا هیچ كه‌سێك
ناتوانێت له هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه جگه‌ره، مه‌شروب و نێرگه‌له
و هێلكه بهێنێت و ببات، له‌خۆتان ده‌پرسم به‌مه ده‌ڵێن چی؟.
س.س