شارپرێس:
كیریلۆ بۆدانۆڤ، سه‌رۆكی دەزگای هه‌واڵگری ئۆكرانیا زانیارییەکی نوێی لەبارەی تەندروستی ڤلادیمێر پۆتن، سەرۆکی ڕووسیا ئاشکراکرد.
كیریلۆ بۆدانۆڤ له گه‌ڕی دووه‌می جه‌نگی ئۆكرانیادا گۆڕانكاری له ریزی سه‌ركردایه‌تی سوپای رووسیادا رووده‌دات، چونکە سه‌رۆكی رووسیا له حاڵه‌تێكی ده‌روونی و جه‌سته‌یی خراپدایه و پوتن تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه‌ته‌وه.
لەبارەی دۆخی تەندروستیی پۆتن ئەو بەرپرسە ئۆکرانیە باسی لەوەکرد، "پوتن زۆر به تووندی تووشی شێرپه‌نجه بووه‌ته‌وه، پێشتریش هه‌وڵێك له مۆسكۆ بۆ لابردنی پوتن له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بووه".