له‌چه‌مچه‌ماڵ زاوایه‌كى تر ماڵێ خه‌زورى به‌ر ده‌ستڕێژى گوله‌ ده‌دات

کوردستان

14/05/2022‌ 2146 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى ڕایگه‌یاند له‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ زاوایه‌ك ده‌چێته‌ سه‌ر ماڵى خه‌زورى و ده‌یانداته‌ به‌ر ده‌ستڕێژى گوله‌و زاوایه‌كى ماڵى خه‌زورى ده‌كوژێت.


لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، "بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان ژن و پیاوێکەوە بەناوەکانی (د ، ٳ ، م ) (ت ، ی ، م ) کە هاوسەری یەکترن و دانیشتووی شاری سلێمانین، ژنەکە (ت ، ی ، م ) دەچێتەوە ماڵی باوکی لە قەزای چەمچەماڵ لەبانمەقان نیشتەجێ دەبێت، بەڵام شەوی (۱۲ لەسەر ۱۳ / ٥/ ٢٠٢٢) هاوسەرەکەی بەناوی (د ، ٳ ، م) دەچێتە سەر ماڵ خەزوری و تەقەیان لێدەکات." 
 
هه‌ر له‌ ڕأگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، لەکاتی تەقەکردنەکەدا هاووڵاتییەکی دراوسێیان بەناوی (جومعە عەلی عومەر ) فیشەکی بەردەکەوێت و دواتر گیان لەدەستدەدات.
 
ئەوەش خراوه‌ته‌ڕوو، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ دۆسێی لێکۆڵینەوە کرایەوە و دەست بەجێ هێزەکانمان کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی ڕووداوەکە و لەسەر تۆمەتبارەکان سەرەنجام تەقەکەرەکە (د ، إ ، م ) و  کەسێکی دیکە بەناوی ( ب ، م ، ٲ ) لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکران و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەدا گیرا و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان کران.
له‌شارۆژكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ دوه‌م حاڵه‌ى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ و به‌هۆى هه‌ردوو ڕوداوه‌كه‌وه‌ پێنج كه‌س كوژراون.
ئ.ق 
 

بەپەلە