كازمى له‌باره‌ى بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاند

عیراق

15/05/2022‌ 3758 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى ڕاگه‌یاند كه‌ وتبوى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانى سنورداره‌، ده‌شڵێت:"بڕیاره‌كه‌ى دادگا ده‌بێته‌ كێشه‌ بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزاریه‌كان".


مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، وه‌ك حكومه‌ت ڕێز له‌بڕیاره‌كانى دادگاى فیدڕاڵى ده‌گرن، به‌ڵام پێیانوایه‌ سنورداركردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانیان‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یاساى ئاسایشى نیشتیمانى خۆراك زیان به‌عێراق ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت كه‌ ئێستا نرخى خۆراك به‌رده‌وام به‌رزده‌بێته‌وه‌.

كازمى وتویه‌تى:"بڕیاره‌كانى دادگا ده‌بێته‌ كێشه‌ له‌به‌رده‌م حكومه‌ت بۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت كاره‌با".

ئه‌مڕۆ دادگاى فیدڕاڵى له‌وه‌ڵامى سه‌رۆك كۆمارى عێراقدا ڕایگه‌یاند، حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانى سنورداره‌و ناتوانێت هاوشێوه‌ى حكومه‌تێكى ئاسایی مامه‌ڵه‌ بكات.

ئ.ق