شارپرێس:
ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامبدایه، به‌ڵام سكرتێرى په‌رله‌مان ئاشكرایكرد، كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجامنه‌دراوه‌و دواخراوه.
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى هه‌ولێر، مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه.
سكرتێرى په‌رله‌مان ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ دواخراوه بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو.
ئه‌مڕۆ 75 ڕۆژه كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگیراوه، كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆش وه‌ك دوێنێ ڕاگه‌یه‌نرا ئامانج لێى، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بوو كه به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن‌و یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسی له‌هه‌رێم ڕاگیراون.
ش.هـ