شارپرێس:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێدەنێتە ٤٧
ساڵەی تەمەنی دروستبوونیەوە،نزیک بە نیو سەدەیە ئەو حزبە لە هەڵکشان و داکشاندایە،
ئاریشەو قەیرانی گەورە بەرۆکی دەگرێت و ئەویش خۆی لێیان دەرباز دەکات.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ١ی حوزەیرانی
١٩٧٥ دامەزراوە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٧٥ بووە حزبی یەکەم و بەهێزی گۆڕەپانی
باشووری کوردستان، سەرکردایەتییەکی تێکەڵە و هەمەڕەنگی هەبووە، ئەم جیاوازی و تێکەڵییە
وایکردووە بەردەوام سەرکردایەتییەکی ناکۆکی هەبێ و بەشێك لەو کێشانەی ڕووبەڕوی ئەو
حزبە بووەتەوە، هۆکارەکەی بەهۆی ئەو ناکۆکی و فرە دەنگییەوە بووە، کە پاش ٤٦ ساڵ و
بە دیاریکراویش لە ڕۆژی هەشتی تەمموزی ساڵی ٢٠٢١ یەکێتی گەیشتە ئەو بڕیارەی نەبوونی
مەرکەزیەتی بڕیاردان گەورەترین گورزی لەو حزبە داوە.
یهكهم كۆبوونهوهى فهرمى بۆ دامهزراندى
یهكێتى له ٢٢ی ئایارى ساڵى ١٩٧٥ له ناوهڕاستى شارى دیمهشق و لە قاوەخانەیەکدا
بووە، کە تیایدا چوار لە سەرکردەکانی ئەو حزبە ئامادهبوون ئەوانیش ههریهكه له
مام جهلالو فواد مهعسومو عهبدولڕهزاق فهیلى عادل موراد بوون.
یەکێتی لەدیمەشق بەیاننامەی دامەزراندنی
نوسرا، لە ئەوروپا نەوشیروان مستەفا و کەمال فوئاد، بەیاننامەی ئەوروپای یەکێتیان
بڵاوکردەوە، بەوەش یەکێتی بووە یەکەم جوڵانەوەی چەکداریی-سیاسیی دوای نسکۆی ئەیلول.
لەبارەی دامەزراندنی یەکێتیەوە ڕای جیاواز
هەیە، فواد مهعسوم، كه یهكێكە له ئهندامانى دهستهى دامهزرێنهرى یهكێتی،
ئاماژه بهوه دهكات كه 22- 5- 1975 ڕۆژى ڕاگهیاندنى یهكێتییه، بەڵام دكتۆر
كهمال فواد، یهكێكیتر له دهستهى دامهزرێنهرانى یهكێتى، باسیلهوه كردووه
كه 1- 6- 1975 ڕۆژى به فهرمى رۆژی ڕاگهیاندنى
حزبەکەیە.
یەکەم وێستگەی بەریەککەوتنی نێوخۆیی یەکێتی
كۆمهڵهى ماركسى لینینى كوردستان بوو، کە بووە بەردی بناغەی دامەزراندنی یەکێتی و
دواتر ناوهكهى گۆڕدرا بۆكۆمهڵهى ڕهنجدهرانى كوردستان.
دووەم گورزی کاریگەر کە بەر جەستەی تازە
لەدایکبووی یەکێتی کەوت، شەڕی هەکاری نێوان یەکێتی و قیادە موەقەتەی پارتی بوو، کە
بووە هۆی کوژرانی بەشێک لە سەرکردە دیارەکانی یەکێتی لەوانە عەلی عەسکەری و دکتۆر
خالید بەوەش سەرەتای بەریەککەوتنی چەکداریی نێوان دوو هێزی کوردیی دروستبوو، کە ڕیشەکەی
تا ئەمڕۆش کە ساڵی ٢٠٢٢وە بە شێوەی جیاواز درێژبووەتەوە.
یەکێتی کۆکراوەی چەند ئاڕاستە و باڵێکی
جیاواز بوو، باڵى بزوتنهوهى سۆسیالستى، دواى كهمتر له سێ ساڵو پاش كارهساتى
ههكارى لهیهكێتى جیابوونهوه، تهنها گروپێكى بچووكى بزوتنهوه بهسهركردایهتى
عومهر دهبابه لهناو یهكێتى مابوونهوه، دواتر هەندێک لە سەرکردەکان چوونه شاخو لهگهڵ خهتى گشتى ناو یهكێتى یهكیان
گرتو له 26ى ئابى 1982 یهكێتى شۆڕشگێرانی كوردستانیان پێكهێنا.
ساڵی 1984 لە مێژووی خەباتی یەکێتی وێستگەیەکی
یەکلاکەرەوە و جیاواز بوو، ئەویش بەهۆی ئەوەی لەگەڵ ڕژێمەکەی سەدام حسێن کەوتە
دانوستانەوە و خودی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا بەشدارییان لە دانوستانەکاندا
کرد و بۆ ماوەیەک شەڕی نێوان یەکێتی و حکومەت ڕاگیرا.
له كۆنگرهى یهكهمى یهكێتیدا ٨٠٠
كهس بهشداربوون و كۆنگرهکە ماوهیهكى زۆرى خایاند كه ئهوهش ئاماژه بوو بۆ
بوونى كێشهى ناوخۆیی.
له كۆنگرهى یهكهمى یهكێتیدا ١٧ كهس
بۆ ئهنجوومهنى سهركردایهتى ههڵبژێردرانو دواتریش بههۆى یهكگرتنى یهكێتى
لهگهڵ ئاڵاى شۆڕشو بهشێك له حیزبى سۆسیالست، ١٠ ئهندامى دیكه بۆ ئهنجوومهنى
سهركردایهتى یهكێتى زیادكران، بەوەش جەستەی یەکێتی بە کۆمەڵێک ئاڕاستەی سیاسی و
سەربازیی دیکە بەهێزکرا و لەو کاتەوە کۆتایی بە فرە لایەنی لەنێو یەکێتی بە شێوەی
ئاشکرا هێندرا.
یەکێتی لە دوای ڕاپەڕینی باشووری
کوردستانەوە لەگەڵ هێزە سیاسییە ڕکابەرەکانی دیکە کەوتە ململانێیەکی توندی چەکدارییەوە
و بەهۆیەوە بەشێک لە شەهیدەکانی مێژووی یەکێتی بۆ ئەو سەردەمە دەگەڕێتەوە کە لەگەڵ
هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی
وچەکدارانی ئەنسارولئیسلام شەڕ و پێکدادانی چەکدارییان هەبوو.
بەڕای چاودێرانی سیاسی جیابوونەوەی نەوشیروان
مستەفا و ژمارەیەک لە سەرکردە دیارەکانی یەکێتی لەو حزبە و دروستکردنی بزوتنەوەی گۆڕان،
یەکێک بوو لە گورزە کاریگەرەکان کە بەر جەستەی یەکێتی کەوت، هەرچەندە یەکێتی لەسەر
ئاستی هەڵبژاردن باجی ئەو جیابوونەوەیەی دا، بەڵام لەسەر ئاستی دەسەڵات لە زۆنی سەوز،
توانی پارێزگاریی لە هەژموونی خۆی لەڕووی سەربازیی، سیاسیی و ئابوورییەوە بکات، هەرچەند
کورسییەکانی لە پەرلەمانی کوردستان پاشەکشەی کرد، بەڵام لەلایەنەکانی دیکەوە وەک خۆی
مایەوە، قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و کوڕی جەلال تاڵەبانی
سکرتێکی کۆچکردوی حزبەکە کە رۆژی یەکەمی دیداری حزبەکەیدا دانی بەوەدا نا کە
جیابونەوەینەوشیروان مستەفاو هاوریکانی و دروستونی بزوتنەوەی گۆران لە هانوی
یەکێتی گورزیکی گەورەو کاریگەر بوەو زۆر ئازاری داوان بەلام ئەوان هەر لەسەرپێی
خۆیان ماونەتەوە.
لە دواین کۆنگرەی یەکێتی پاش کۆچی دوایی
مام جەلال،لەسەر پۆستی کەسی یەکەمی حزبەکە گفتوگۆ و جەلەدێکی گەورە دروستبوو،
هەموو یەکێتیەکان کۆک بون لەسەر ئەوەی نازناوی سکرتێری یەکێتی نەدەن بە هیچ کەس و
ئەو نازناوە لەگەڵ کۆچی دوایی مامجەلال لەناو یەکێتی کۆتایی پێبێت وەک وەفایەک بۆ
خەبات و ماندووونی مامجەلال، سەرئەنجام یەکێتی کۆتایی بە مشتومڕی شێوازی بەڕێوەبردنی
خۆی هێنا و لەڕێگەی دانانی سیستمی هاوسەرۆکایەتیەوە کە یەکێکیان لاهور شێخ جەنگی و
ئەوەی دیکەیان بافڵ تاڵەبانی بوو.
بەڕێوەبردنی ئەو حزبە بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی
سپێردرا، بەڵام ساڵی ڕابردو و بە دیاریکراویش ڕۆژی هەشتی تەمموزی ساڵی 2021 یەکێتی
شڵەژانێکی بەهێزی بەخۆیەوە بینی،دووچاری زەملی نلەزرەیەکی توند بوەوە، چونکە لەسەر
ئەرزی واقع کۆتایی بەسیستمی هاوسەرۆکایەتی لەنێو یەکێتیدا هێندرا و سەرجەم دەسەڵاتەکان
چووە بەردەست بافڵ تاڵەبانی، دوای ١٠ مانگی تەواو و لەدیداری گشتی حزبەکەدا بە
فەرمی بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆک ناسێنراو کۆتایی بە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی هات و
ئیدی حزبەکە بە فەرمیش چوە قۆناغێکی نوێوە.
یەکێتی لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بە
چەندین قۆناغی گۆڕانکاریی نێوخۆیی و دەرەکیدا تێپەڕیوە، هەندێکی بە سوود بۆ یەکێتی
شکاوەتەوە بەتایبەت دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە یەکێتی سەرەڕای ناکۆکییەکان
توانی ژمارەی کورسییەکانی خۆی لەپەرلەمانی عێراق بە جێگیریی بهێڵێتەوە، هەروەها لەو
پێشهاتە نوێیەی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار دروستبوو، یەکێتی توانی سوربێت لەسەر هێشتنەوەی
کاندیدەکەی خۆی کە بەرهەم ساڵح بوو بەرامبەر فشارەکانی پارتی بۆ گۆڕینی ئەو کاندیدە،
تەنانەت دۆخەکە ئێستا بە شێوەیەکە یەکێتی بووەتە دیفاکتۆیەک بۆ پێکهێنان یان پێکنەهێنانی
حکومەتی نوێی عێراق.
بەڵام کەم نین ئەو کێشانەی لەماوەی یەک
ساڵی ڕابردوودا سەریان هەڵداوە کە دیارترینیان پرسی داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی
و کێشەی بەڕێوەبردن و ئیدارەدان لەو سنورەنم کە بۆ هەموو ئەو کیشەو گرفتانە یەکێتی
بە بەرپرسیاری یەکەم و کۆتایی دەزانرێت.
یەكیتی کە ئێستا سەرقاڵی ئەنجامدانی
دیداری گشتی خۆیەتی و بە وتەی بەرپرسەکانی ئەم دیدارە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان و
گۆرانکاری بنەرەتی لە حزبەکەدا دەکات، چاوەروانیی هەوادار و لایەنگرانی حزبەکەی
بەرزکردۆتەوە بۆ چاوەروانیی دۆخیکی باشتر و گۆرانکاری جەوهەریی، لەلایەکی تریشەوە
بە وتەی بەشێک لە چاودێران ئەم دیدارە جگە لە شۆیەکی سیاسی و کارێکی ڕوکەشانە هیچ
لە دۆخی ئێستای حزبەکە ناگۆرێت و ناتوانێت هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی بە حزبەکە بنێت و
یەکێتی پێویستی بە بڕیاردانی بوێرانە هەیە نەک دیداری نێوخۆیی.