ماوەی شەش ڕۆژ پاڵەوانێتی عەرەبی بۆ وەرزشە ئاسمانیەکانی لەهەرێم بەڕێوەدەچێت

وەرزش

06/06/2022‌ 664 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیدارەی سۆران شوێنێکی گرنگە بۆ کەرتی گەشتیاریی‌و بەشی زۆری شوێنە گەشتیاریەکان لەسنوری پارێزگای هەولێر کەوتوونەتە ئەم ناوچەیە، ئەمەش لەپێناو ڕاکێشانی گەشتیاری زیاتر، ماوەی شەش ڕۆژ یەکێتی وەرزشی عێراقی لقی کوردستان پاڵەوانێتیەک دەستپێدەکات.



بازران محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "بەهاوکاری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، لەپێناو گرنگیدان بەکەرتی گەشتوگوزاری وەرزشی‌و به‌بەشداری تیمی 12 وڵات دوەمین پاڵەوانێتی عەرەبی بۆ وەرزشە ئاسمانییەکان لەچیای کۆڕەکی گەشتیاری لە5ى ئەم مانگە تاوەکو 11 مانگ کارەکانی دەستپێدەکات".



وتیشی، "پێویستە لەداهاتوودا گرنگی تەواو بەکەرتی گەشتیاری وەرزشی بدەین، چونکە سوودی زۆرباشی هەیە بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران لەناوەڕاست‌و خوارووی عێراق".