شارپرێس:
شارەزایەکی یاسایی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بابەتی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر پێویستی بەدەنگدانی ئەندامانی تری په‌رله‌مان نییە، جگەلەوەی لەڕووی یاساییەوە سەرۆکی پەرلەمانیش مافی ئەوەی نییە دەستلەکارکێشانەوەی ئەو پەڕلەمانتارانە ڕەتبکاتەوە.
جەمال ئەسەدی شارەزای یاسایی عێراقیی بەپێگەی "مەسەلە"ی ڕاگەیاندووە، ڕەزامەندی په‌رله‌مان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی پەڕلەمانتاران وادەکات مافی خانەنشینبوونیان پێبدرێت، ئەوەش بۆ هەر پەرلەمانتارێکە لەماوەی ساڵێک کاری پەڕلەمانتاری کردبێت.
ئەسەدی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدەستلەکارکێشانەوەی پەڕلەمانتارانی ڕەوتی سەدر کاریگەریی لەسەر کارکردنی پەڕلەمان نابێت، لەبەرئەوەی جێگرەوەکانیان شوێنیان پڕدەکەنەوە.
دوێنێ یەکشەممە 12ى حوزەیران، موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەنامەیەکدا کە ئاراستەى حەسەن عەزارى، سەرۆکى فراکسیۆنى سەدرى کردبوو، داواى لێکرد، نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ئەندامانى فراکسیۆنەکە ڕادەستى سەرۆکایەتیى پەرلەمان بکات.
هەروەک دوای نزیکەی نیو کاتژمێر لەو داواکارییەی سەدر، محەممەد حەلبوسی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدری واژۆکرد.
دواى واژۆكردنى نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پەرلەمانتارانیش، محه‌مه‌د حه‌لبوسى سەرۆکی پەرلەمان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "به‌نیگه‌رانیه‌وه داواكاریی خوشك‌و برایانمان قبوڵكرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌وڵێكی زۆری "ڕاستگۆیانه‌و دڵسۆزانه"یان داوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌در له‌و بڕیاره پاشگه‌زبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و وای به‌باش زانیوه "له‌پێناو نیشتمان‌و گه‌لدا ببێته قوربانی، نه‌ك هۆكاری له‌كارخستن".
ڕەوتی سه‌در كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرێت، لەهەڵبژاردنی ڕۆژی 10-10-2021ی پەڕلەمانی عێراق 73 كورسی به‌ده‌ستهێناو بوو به‌گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان‌و كۆی لایه‌نه شیعه‌كانی تر 58 كورسییان به‌ده‌ستهێنا.
