ناوی نزار خەزرەجی‌و چه‌ند كه‌سێكى تر لەلیستی تۆمەتبارانی ئەنفالدا نه‌مان

مەلەفی تایبەت

14/06/2022‌ 1589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

عەلی مەحمود محەمەد

تۆمەتبارانی ئەنفال هەر ئەو 423 كەسە نین كە دادگای باڵای تاوانەكان بەناوى (قائمە باسما‌‌و الاشخاص المطلوب اتخاذ الاجرا‌‌ءات القانونیە بحقهم) لیستی ناویانی بڵاوكردۆتەوە. لەپرۆسەی دادگایی تۆمەتبارانی ئەنفال لەدەستپێكدا حەوت تۆمەتبار دادگاییكران، ئەو حەوت كەسەی دادگاییكران ئەوانەبوون پێشتر دەستگیركرابوون‌و زیندانیبوون، بریتیبوون لە: سەدام حسێن ئەلمەجید، ئەلحەسەن عەبدالغەفور، عەبدالقادر ئەلناسری تكریتی.

سەرۆكى عێراق كە ڕۆژی شەممە 30ى 12ى 2006 لەسەر تاوانی دوجەیل لەسێدارەدرا، بۆیە تۆمەتی ئەنفالی لەسەر هەڵگیرا، ئەمەش تاوانێكی گەورەبوو بەرامبەر بەكەیسە گەورەكانی دواتر كرا لەناویاندا هەموو كەیسەكانی خەڵكی كوردستان.



عەلی حەسەن مەجید ئەلحەسەن عەبدالغەفور عەبدالقادر ئەلناسری تكریتی بەرپرسی بیرۆی باكووری پارتی بەعس، لیوا ڕوكن سابیر عەبدولعەزیز حوسێن عەلی دوری بەڕێوەبەری هەواڵگری گشتیی سەربازی، فەریق ڕوكن حوسێن ڕەشید محەمەد عەرەب تكریتی یاریدەدەری ئەركانی سوپا بۆ كاروبارەكانی ئۆپەراسیۆنەكان، لیوا ڕوكن سوڵتان هاشم ئەحمەد، حەمەد ئەلحەمەد ئەلتانی فەرماندەی فەیلەقی یەكەم، تاهیر تۆفیق ئەلحاج، یوسف ئەلعانی سكرتێری لیژنەی كاروباری باكوورو  پارێزگاری موسڵ، عەقیدی ڕوكن فەرحان موتڵەگ ساڵەح خەڵەف ئەلجبوری بەڕێوەبەری ڕێكخراوی هەواڵگریی ڕۆژهەڵات.

تۆمەتباران پاش ساغبونەوەی تاوان لەسەریان حوكمی قەتعی خۆیان بەسزای جۆراوجۆر وەرگرت‌و تاوانباركران بەئەنجامدانی تاوانەكانی جینۆساید، تاوانی جەنگ‌و تاوانی دژە مرۆڤایەتی جگە لەسەدام حسێن‌و تۆمەتبار تاهیر تۆفیق ئەلحاج‌و یوسف ئەلعانی بڕیاری بێتاوانی لەتۆمەتی بەشداریی لەتاوانی ئەنفالیان بۆ دەرچوو، ئەم بێتاوانیەی ناوبراو پرسێارێكی گەورەی دروستكرد بۆ هەموو ئەوانەی شارەزان لەو بوارە.

هاوكات لەپاڵ ئەو تاوانبارە سەرەكیانە، كۆمەڵێك تۆمەتباری دیكەش لەهەنگاوی یەكەمدا دیاریكرابوون بۆ دادگاییكردن، لێ ئامادەنەبوون لەدادگاو كەیسەكەیان بەهەڵپه‌سێردراوی مایەوە، ئەوان لەناو دەستگیركراوەكان نەبوون، بۆیە بەرەو ڕووی دادگا نەكرانەوە، بەشێكشیان لەژیان نەمابوون، هیچ كەسێك تایبەت بەدۆسیەی ئەنفال دەستگیرنەكراو تەسلیم بەدادگا نەكرا.

 
وەك لەدوو داوانامەی دادگای باڵای تاوانەكاندا كە لەخوارەوە ئاماژە بەناوەڕۆكەكانیان دەدەین، ناوی 24 تاوانبار هاتووە "بەپێی نووسراوی ف2  1445 ڕێكەوتی 18ى 12ى 2005ی دادگای باڵای تاوانەكان، ژمارەی فایل 9101و 9102 لەكۆی 9302 فایلی ئامادەكراو بۆ دادگا لەكەیسی تاوانی ئەنفال، بڕیاری گرتن بۆ 24 تاوانبار دەرچووە لەسەر داوای دادوەری لێكۆڵینەوە كە بریتین لە:

1- نزار عەبدوالكەریم خەزرەجی (ناوی لەلیستی 423 تۆمەتبار نەهاتووە).
2- یونس ئەلدرب (ناوی لەلیستی تۆمەتباران نەهاتووە).
3- ئەیاد خەلیل زەكی (ناوی لەلیستی تۆمەتباران هاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێیداوە) -89- لیوا ڕوكن (ئه‌یاد خه‌لیل زه‌كی) قائید ق ق جح /د.
4- ڕەمزی مەحمود (ناوی لەلیستی تۆمەتباران هاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێیداوە) 92- لیوا ڕوكن (ڕه‌مزی مه‌حمود عه‌بدوڵڵا) قائید فرقه‌ مش /33.
5- سەعید مەحمود باریكە (ناوی لەلیستی تۆمەتباران نەهاتووە).
6- قاسم دڕەیی (ناوی لەلیستی تۆمەتباران هاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) 216-قاسم ڕه‌شید دڕەیی.
7- موعتەسەم بەرزنجی (ناوی لەلیستی تۆمەتباران نەهاتووە).
8- یاسین ڕەئوف (ناوی لەلیستی تۆمەتباران نەهاتووە).
9- تەحسین شاوەیس (ناوی لەلیستی تۆمەتباران هاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) 409- ته‌حسین شاویس سه‌عید.
10-قاسم ئاغای كۆیە (ناوی لەلیستی تۆمەتباران هاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) 115- مسته‌شار (قاسم فارس تاهیر مسته‌فا ئاغا) ف د.
11- بایز عەبدولڕەحمان (ناوی لەلیستی تۆمەتباران نەهاتووە).
12-عەلی ئەحمەد ڕەشید (ناوی لەلیستی تۆمەتباران نەهاتووە).
13- نیعمە فارس (ناوی لەلیستی تۆمەتباران هاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) 86- فریق ڕوكن (نعمە فارس حسین) معاون رئیس اركان الجیش للتدریب.
14- حەمید شەعبان (ناوی لەلیستی تۆمەتباران نەهاتووە).
15- نەجم عەبدوڵڵا دوری (ناوی لەلیستی تۆمەتباران نەهاتووە).
16- عیسمەت سابیر (ناوی لەلیستی تۆمەتباران هاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) 94- لیوا ڕوكن (عیسمه‌ت سابیر عومه‌ر) قائد فق /4.
17- عەدنان جەباری (ناوی لەلیستی تۆمەتباران هاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) 179- سه‌عید عه‌دنان جباری.
18- جیهان موسا (ناوی لەلیستی تۆمەتباران نەهاتووە).
19- ڕەفعەت گلی (ناوی لە لیستی تۆمەتباران هاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) 275- شمال رفعت كلی امر سریە.
20- عوسمان شێخ سەعید (ناوی لەلیستی تۆمەتباران نەهاتووە).
21- شێرزاد ساڵەح.
22- تۆفیق جەبار قارەمان (ناوی لەلیستی تۆمەتباران هاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە)  159-توفیق جبار قارمان.
23- حوسێن شێخ سەعید (ناوی لەلیستی تۆمەتباران نەهاتووە).
24- حەسیب حەمە ئینجە (ناوی لەلیستی تۆمەتباران نەهاتووە).

لە24 ناوی داواكراو 14یان لەلیستی 423 تۆمەتباری ئەنفالدا دوای پرۆسەی دادگایی ئەنفال لەسەری ساغبوونەوە ناویان نەهاتووە؟؟، لەپێشیانەوە نزار خەزرەجیی كە یەكێكە لەتاوانبارە سەرەكیەكان‌و دەتوانم بڵێم لەدوای سەدام‌و عەلی حەسەن مەجید، خه‌زره‌جى تاوانبارە لەدۆسیەكە.

ئەگەر هیچ پۆست‌و بەرپرسیارێتی سەربازیشی نەبووایە، تەنها وێنەكەی لەگوندی عەسكەری قەڵاسێوكە، قەبارەی تاوانەكانی ئەنفالی چوار كە سەرپەرشتیكردووە، بەسبوون بۆ ئەوەی ناوی لەلیستەكەدا هەبوایەو بەئەنجامدانی تاوانی گەورە سزابدرابایا.

هەروەها لەڕۆژى 21ى 12ى 2005 بەپێی نوسراوی دادگای باڵای تاوانەكان ژمارە ف2  1474، فایلی ژمارە 9099 دۆسیەی ئەنفال، بەواژۆی ڕائید جوجی سەرۆكی دادوەرانی لێكۆڵینەوە، داوای ناوی سیانی‌و ناونیشانی 18 تاوانبار دەكات لەوانەی لەنامەی پێشوو زۆریان ناویان هاتبوو كە بریتین لەتاوانباران:
1- سەعید مەحمود باریكە.
2- عەدنان عەبدوڵڵا جەباری.
3- شێخ ڕەئوف (نوێ).
4- شێخ جەعفەر (ناوی لەلیستی تۆمەتباران هاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە)  164- جه‌عفه‌ر عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی محافز السلیمانیە (نوێ).
5- شێخ ڕەمەزان (ناوی لەلیستی تۆمەتباران هاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) (نوێ).
6- قاسم دڕەیی.
7- جیهان موسی.
8- موعتەسەم محەمەد بەرزنجی.
9- ڕەفعەت گلی.
10- یاسین ڕەئوف.
11- غەسان شێخ سەعید (ناوی لەلیستی تۆمەتباران هاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) (نوێ).
12- تەحسین شاوەیس.
13- شێرزاد ساڵەح.
14- قاسم ئاغای كۆیە.
15- تۆفیق جەبار قارەمان.
16- بایز عەبدالڕەحمان.
17- حوسێن شێخ سەعید.
18-عەلی ئەحمەد ڕەشید.
19- حوسێن حەمە ئینجە (نوێ).

لەلیستی دووەمدا 5 ناوی دیكەی هاتۆتەسەر 24 ناوی پێشوو، بەمەش ژماری ئەم داواكراوانە دەگاتە 29 تاوانباری داواكراو، پێی دەچێت دوبارەی ناو بەهەڵە هەبن، لەو ژمارەیە تەنها 11یان وەك تۆمەتبار ناویان هاتۆتەوە، 18یان ناویان لەلیستی تۆمەتباران نەهاتۆتەوە كە پلەی جۆراوجۆریان هەیەو هەندێكیشیان هاوڵاتیان سكاڵایان ڕاستەوخۆ لەدژیان تۆماركردووەو دۆسییەكانیان چۆتە چوارچێوەی كاری دادگاوە، سەرباری ئەوەی  ژمارەیەكی دیكەش لەتاوانباران لەلایەن قوربانیانەوە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە ناویان لەناو لیستی 423 تۆمەتباری ئەنفال نەهاتۆتەوە تەنانەت لەلیستی 24 كەسەكەو لیستی 19 كەسەكەش.

تەنها بەهۆی نەبوونی ناوی خەزرەجی وامان لێدەكات گومانمان بۆ دروست ببێت، بۆیە پێویستە لێكۆڵینەوەی ورد لەم ناوانە بكرێت، هۆكاری نەبوونی ناویان لەڕیزبەندی لیستی تۆمەتباران وەڵامبدرێتەوە، ئەم دوو بەڵگەنامەیە پێویستیان بەساغكردنەوەی زیاترە لەلایەن نووسەران‌و لێكۆڵەرەوانی تایبەتمەند لەبوارەكە، لەگەڵ دەرخستنی ناسنامەی ئەو كەسانەی ناویان هاتووە.



پێش بڵاوكردنەوەی لیستی ناوی 423 تۆمەتبارەكەی  ئەنفال لەپشكنینی دۆسیەی ئەنفال وێڕای لیستی ناوی ئەوانەی نیشانەی ئازایەتیان وەرگرتبوو بەتایبەت 77 كەسەكەی ئەنفالی 1‌و 2یان لەبەڵگەنامەكان ڕاستەوخۆ ناویان هاتبوو، یاخود لەڕیزی 163 بەشداربووەكەی ئەنفالی 8دا بوون‌و وەك بەڵگە كەوتبووە دەست دادگا، لیستێكی داواكراوانم بۆ چاودێری كوردۆساید دروستكرد لەپشكنینی ئەو سكاڵایانەی پێشكەش دادگاكرابوون، لەڕۆژنامەی هەواڵ‌و پەرتووكی (كوردۆساید -عەلی مەحمود محەمەد- 2008 چاپخانەی ڕۆمان-بڵاوكراوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری زنجیرە 630- ل176 بۆ 183) بڵاوكرایەوە، زۆر ناوی تێدایە لەدۆسیەكە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە، بەڵام  لەڕیزبەندی 423 ناوەكەدا ناویان نییە؟؟؟.