بڕیارێكی نوێ لە حكومەتەوە.. نرخی بەنزین هەرزانتر دەكرێت

کوردستان

19/06/2022‌ 3634 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆكی لیژنەی وەزار و سامانەسروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری سامانە سروشتییەكان ئەوەیە بڕی ملیۆنێك لیتر بەنزینی ٦٩٠ دیناری بە دادپەروەری بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا دابەشبکرێت و هەروەها، هەوڵدەدرێت ئاستی بەرهەمی بەنزینی ٨٠٠ دیناری ڕۆژانە بگاتە سێ ملیۆن لیتر.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی لیژنەی وەزار و سامانەسروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بەشارپرێسی راگەیاند: لە کۆبونەوەی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی  لەگەڵ وەزارەتی سامانە و پاش خستەڕوی گرفت و خواستی خەڵک، بڕیاری وەزارەت لە ئێستادا ئەمەیە، بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی ٦٩٠ دیناری بە دادپەروەری بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا دابەشبکرێت، هەوڵدەدرێت ئاستی بەرهەمی بەنزینی ٨٠٠ دیناری ڕۆژانە بگاتە سێ ملیۆن لیتر.

دەشڵێت: بڕیارە لە ماوەی ئایندەدا پاڵاوگەی لاناز بەنزین بەرهەم بهێنێت، داوامانکرد ئەو بەنزینەش بە سیستم و نرخێکی گونجاو دابەش بکرێت بەسەر سەرجەم شارەکاندا، داوامانکرد، بە پشت بەستن بە پاڵاوتنی ناوخۆ بەرهەمی بەنزین زیادبکرێت، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ڕایگەیاند: لێکۆلینەوە دەکەین، بەڵام بڕی هەناردەکردن کەم بکەینەوە کاریگەری لە داهات دەکات بۆ موچە و پێشتریش گرێبەستمان لەگەڵ کڕیاران کردوە.

لەبارەی گازوایلەوە دەڵێت: لە ئێستادا جگە لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی، ڕۆن و ماددەی دیکە تێکەڵدەکرێت وەک گازوایل دەفرۆشرێت.. بەکارهێنانی لەلایەن مۆلیدەی گەڕەکەکانەوە زیانی زۆری بە تەندروستی هاوڵاتیان گەیاندوە.. بەڵگەی پێویستمان پێدان، داوامانکرد ئەو گازوایلەی دەبرێتە دەرەوە لە ناوخۆدا بەکاربهێندرێت، بڕیارە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان بەدواداچون بکات.
لەسەر غازی ماڵان نوسیوەتی: بۆ غازی ماڵان و بازرگانی و ئەو غازەی بۆ ئۆتۆمبیل بەکاردێت.. لە ئێستادا ڕۆژانە نزیکەی (١١٠٠ تەن بەرهەمە) و بڕیارە ئەم ساڵ (٢٥٠ تەن) ی دیکە بۆ ئەم بڕە زیادبکرێت، داوامانکرد کۆنتڕۆڵی نرخ بکرێت و نرخ دابەزێت و تاوەکو خواستی ناوخۆ دابیننەکرێت، هیچ بڕێک نەبرێتە دەرەوە.. چاودێری توندبکرێتەوە..
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایانگەیاندووە: وەزارەت پلانێک ئامادەدەکات بۆ سود بینین لە غاز بۆ دابینکردنی بەرهەمی ناوخۆ پێش هەناردەکردنی بۆ دەرەوە