شارپرێس:
دانیشتوانى گوندى ڕه‌شكین له‌هه‌ولێر له‌دادگا ئاماده‌بوون‌و سكاڵایه‌كیان له‌دژى پارێزگارى هه‌ولێر تۆماركردوه‌و ده‌ڵێن، "تاپۆى گونده‌كه‌یان هى سه‌رده‌مێكه كه هه‌ولێر قه‌زا بوه‌و ئێستا پێیان وتراوه گونده‌كه ده‌بێت تێكبدرێت، چونكه خانوه‌كانى زیاده‌ڕۆیه".
نوێنه‌رى گوندى ڕه‌شكین ڕایگه‌یاند، "سكاڵایان له‌سه‌ر به‌رپرسانى كارگێڕیى هه‌ولێر تۆماركردوه، چونكه پێیانوتراوه گونده‌كه‌یان زیاده‌ڕۆیه‌و پێویسته تێكبدرێت".
نوێنه‌رى گونده‌كه ده‌ڵێت، "ئه‌مڕۆ دانیشتنى دادگابوو سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌و تاپۆكانیان له‌ساڵى 1800وه تائێستا خسته به‌رده‌م دادوه‌رو دوو پارێزه‌ر كه داكۆكى له‌وه‌ده‌كه‌ن گونده‌كه‌یان زیاده‌ڕۆیه‌و داوایان له‌دادگا كردوه مۆڵه‌تیان پێبدرێت دادگايى دوابخرێت بۆیه دادگایی دواخراوه بۆ 21ى 7ى 2022".
نوێنه‌رى گونده‌كه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، "گونده‌كه‌یان شوێنێكى ستراتیژى هه‌یه‌و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس چاویان له‌سه‌ریه‌تى‌و ده‌یانه‌وێت داگیریى بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر دادگا له‌هه‌ولێر مافیان بۆ وه‌رنه‌گرێت په‌نا بۆ دادگاى فیدڕاڵى له‌به‌غدا ده‌به‌ن".
ئ.ق