یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا بۆ نزمترین ئاستی 20 ساڵی ڕابردوی دابەزیوە

جیهان

22/06/2022‌ 685 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی لێکدانەوەکانی چوار ئابوریناسیی جیهانیی کە پشتیان بەچەند داتایەکی سەرەتایی بەستووە، پوختەی یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا لەدراوی قورس بۆ نزمترین ئاستی لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا دابەزیوەو گەیشتۆتە نزیکەی7 ملیار دۆلاری ئەمریکی.


یەکێک لەمامەڵەکارانی ئاڵوگۆڕی بانکی بەئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە:"پێویستی ئابوریی وڵاتان بەدراوی بیانی بەردەوامە، داتا سەرەتاییەکان دەریدەخەن کەیەدەگی دراوی بیانی لەبانکی ناوەندیی تورکیا بەڕێژەی بۆ نزیکەی یەک ملیار تا حەوت ملیار دۆلار دادەبەزێت کە دەبێت لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا نزمترین ئاست دەبێت".

هەروەک بەپێی ئەو داتا فەرمیانەی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بڵاوکرایەوە، دەریانخست کەیەدەگی پوختی دراوی بیانی بەنزیکەی 2.37 ملیار دۆلار دابەزیوەو گەیشتووەتە 8.15 ملیار دۆلار، وابڕیاریشە بانكی ناوەندیی توركیا لە23ی حوزەیران نوێترین داتای فەرمی خۆی لەسەریەدەگی دراوی بیانی بڵاوبکاتەوە.