شارپرێس:
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌فته‌ى داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى ده‌ستپێده‌كات.
لەنوسراوێکدا کە واژووی ئانۆ جەوهەر وەزیرى گواستنەوەى لەسەرە هاتووە، هه‌فته‌ى داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى ده‌ستپێده‌كات و به‌و هۆیه‌وه له ڕۆژانى تاقیكردنه‌وه هێڵەکانی ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك ده‌وه‌ستێت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، له ڕۆژانى تاقیكردنه‌وه‌دا هێڵەکانی ئینته‌رنێت لە كاتژمێر 6:30 ەوە ده‌وه‌ستێت تا 10:30 بەردەوام دەبێت و دواتر هێڵەکانی ئینتەرنێت دەکرێنەوە.