شارپرێس:
سه‌باره‌ت به‌و هێرشه موشه‌كیه‌ى دوێنێ كرایه سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ئه‌وان له‌كاركردن به‌رده‌وامن.
کۆمپانیای دانەغاز له‌ڕاگەیەندراوه‌كه‌یدا ڕایگەیاندووه، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی نەبووەو پرۆسەی بەرھەمھێنانیش بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.
دانەغاز ئه‌وه‌شى وتووه، "له‌ھێرشە مووشەکەکییەکەی دوێنێ بۆسەر کێڵگەی کۆرمۆر ئه‌گه‌رچى هیچ پرۆسه‌یه‌كى په‌كنه‌خستووه، به‌ڵام دوو کارمەندمان بەسووکی برینداربوون‌و چارەسەریان بۆکراوەو گەڕاونەتەوەسەر کار".
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکی چڕیان لەبارەی ھێرشەکەوە دەستپێکردووە، هاوكات ڕێوشێنی ئەمنی زیاتر‌و توندتریش گیراوەتەبەر".
دوێنێ دواى هێرشه موشه‌كیه‌كه، بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای دژەتیرۆر لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، "كاتژمێر 4:45خولەكی پاشنیوەڕۆ كاتیۆشایەك لەشوێنێكی نادیارەوە ئاراستەی كێڵگەی كۆرمۆر كراوە، هێرشەكە ھیچ زیانێكی گیانی نەبووەو ھێزەكانمان سەرقاڵی بەدواداچوون‌و لێكۆڵینەوەن لەو ڕووداوەو لەداھاتوودا وردەكاریی زیاتر بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بڵاودەكەینەوە".
دانەغاز گەورەترین کۆمپانیای هەرێمییە کە لەبواری غازی سروشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاردەکات، ساڵی 2005 لەسەر دەستی 300 کەسایەتی‌و سەرمایەداری دیاری ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دامەزراوە، لەئێستادا دانەغاز لەهەرێمی کوردستان لەبواری گازی سروشتی کاردەکات".
ش.هـ