هێزێکی دەریایی ئەمەریکی نهێنیی سەیر لەبارەی دەفرە فڕیوەکانەوە ئاشکرا دەکەن

جیهان

01/07/2022‌ 2275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تیمێکی سەر بە هێزی دەریایی کە لە کەشتییەکی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکادا خزمەت دەکەن، بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە چەند کەشتییەکیان لە مانگی تەمموزی 2019  کە لە کەناراوەکانی باشووری کالیفۆرنیادا رۆیشتوون لەلایەن دەفرە فڕیوەکانی نەناسراوەوەکانەوە ڕاوەدوونراون.

تیمەکە لەکاتی شایەتیدانیان لەسەر رووداوەکە باسیان لەوەکردووە لە کە ڕووداوەکە چەند کاتژمێرێکی خایاندووە، و دواتر و هەر لەو مانگەدا چەندین جار حاڵەتەکە دووبارەبۆتەوە، بەشێوەیەک فڕۆکە نەناسراوەکان بە گڵۆپی فرەڕەنگەوە لەکەشتییەکان نزیک بوونەتەوە.

لەوچوارچێوەیەدا فەرماندەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا هەوڵیانداوە ڕوونکردنەوە لەسەر ڕووداوەکە بدەن، بۆئەوەش جێگری بەڕێوەبەری هەواڵگری دەریایی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە "متمانە"ی تەواوی هەیە کە ئەم تەنە نەناسراوانە جگە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هیچی تر نەبوون.

بەڵام جێرمی کۆربێل، سینەماکاری دیکۆمێنتاری لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ماڵپەڕی "DailyMail "ی بەریتانی وتویەتی کە تیمی کەشتییەکە پێیان وتووە کە پۆلێک یوفۆ  بەدوای کەشتییەکانیان کەوتووە کە لانیکەم لە 100 دانە کەمتر نەبوون و تواناکانیشیان زۆر لە فرۆکە بێفڕۆکەوانەکان زیاتر بووە و ئەوان نەیان توانیوە شیکردنەوە بۆ حاڵەتەکە بکەن.

کۆربێل ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەلایەوە گرنگ نییە کە ئایا ئەم تەنە نەناسراوانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کلاسیکین یان دەفری فڕیون، بەڵکو پێی وایە دەبێت دەسەڵاتداران ئەوە روون بکەنەوە کە کێ کۆنترۆڵی ئەو تەنانە دەکات.

ساڵی رابردوو کۆربێل ڤیدیۆیەکی لەبارەی رووداوی تەنە ئاسمانییە نەناسراوەکان لەگەڵ کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بڵاوکردەوە، ئەمەش شەپۆلێکی پرسیاری لەناو سۆشیال میدیای لێکەوتەوە. ڤیدیۆکان کە لەلایەن پێنتاگۆنەوە پشتڕاستکراونەتەوە، ئەوە پیشان دەدەن کە تەنگەلێکی هەڵگەڕاو بەسەر کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکادا لە زەریای هێمن لە ڕۆژئاوای سان دیێگۆ دەسوڕێنەوە، شاشەی ڕادارەکان نۆ تەنیان پیشانداوە، هەروەک وێنەی ژێر سووری تاکە تەنێکی شێوە ئەستێرەیی دەردەکەوێت کە خۆی دەخزێنێتە ناو زەریاکەدا .
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی