شارپرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، شاره‌وانى سلێمانى بڕیارى دادگاكانى سنوره‌كه‌ى خۆى ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و به‌نایاسایی پاره‌ى له‌هاوڵاتیان وه‌رگرتوه، ده‌شڵێت:"له‌دواى بڕیارى دادگا بۆ وه‌رنه‌گرتنى پاره، به‌ڵام پاره وه‌رگرتن به‌رده‌وامه".
دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شارپرێسى وت:"شاره‌وانى سلێمانى پاره‌ى فڕێدانى خۆڵ‌و خاشاكى له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گرت له‌دادگاكانى سنورى سلێمانى سكاڵایان تۆماركرد دادگا بڕیاریدا وه‌رگرتنى پاره‌ى فڕێدانى خۆڵ‌و خاشاك نایاساییه، به‌ڵام شاره‌وانى له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاكانه‌وه به‌رده‌وامه له‌وه‌رگرتنى ئه‌م پاره‌یه".
پێشتریش شارپرێس ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد كه وه‌رگرتنى پاره‌ى خۆڵ‌و خاشاك له‌هاوبه‌شانى جۆرى نیشته‌جێبون له‌سلێمانى له‌هاووڵاتى وه‌رده‌گیرێت‌و له‌هه‌ولێر ئه‌م بڕه پاره‌یه وه‌رناگیرێت.
ئ.ق