ئایا ئێمە بەتەنیاین لەگەردوندا؟

هەمەڕەنگ

05/07/2022‌ 444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسیی، چینییەکان دەیانەوێت لەڕێگای بەکارهێنانی نوێترین روانگەی گەردوونییەوە کە لەکۆتایی ساڵی 2026 بەگەڕدەخرێت، یەکەم هەسارەی هاوشێوەی زەویی خۆمان بدۆزیتەوە کە بەدەوری ئەستێرەیەکی هاوشێوەی خۆری کۆمەڵەکەماندا بسووڕێتەوە.

ئەو ئەرکە کە ناوی "Earth 2.0"ی لێنراوە، لەلایەن ئەکادیمیای چینی بۆ زاستەکانەوە سەرپەرشتیدەکرێت، بۆئەوەش یەکەم تەلیسکۆب کە بۆ هەڵسەنگاندنی دوابەدوای یەکداهاتنی جیهانەکانی مرۆڤ لەگەلەستێرەی ڕێگای کاکێشان دەکات، ئەوە جگە لەپێوانی ئەو مەودایەی بۆ خولانەوە بەدەوری خۆرێکی هاوشێوەی خۆری ئێمە پێویستە.

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لە115 پەرە پێکهاتووەو پێگەی "ئەرخایڤ" بۆ ئەرشیفکردنی بابەتە زانستییەکان  بڵاویکردۆتەوە، ئامانجی ئەو ئەرکە دۆزینەوەی هەسارەیەکی هاوشێوەی زەوییە کە بەدەوری ئەستێرەیەکی هاوشێوەی خۆردا بسووڕێتەوە، ئەوە جگە لەدۆزینەوەی هەزاران هەسارەی دەرەکیی لەناو گەردوون‌و لەنێوان ئەستێرەکاندا.

ئەو گرینگی پێدانەی چین بەپڕۆژە نوێیەکەی، بەشێکە لەهەوڵێکی نێودەوڵەتیی گەورەتر بۆ دۆزینەوەی ئەو جیهانانەی ئەگەری ئەوەیان لێدەکرێت ژیانیان لەسەربێت، بەوپێیەی کاتێک ئەم جیهانانە دەستنیشانکران، دواتر دەتوانرێت لەنزیکەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت‌و لەڕێگای بەکارهێنانی تەلەسکۆپەکانیترەوە بوونی ژیان تێیاندا یەکلایی بکرێتەوەو سەرەتای وەڵامێک بێت بۆ ئەو پرسیارە هەمیشەییەی کە دەڵێت: ئایا ئێمە لەگەردووندا بەتەنیاین؟

و: ئاکۆ ئاڵی