هێزێکی پاسەوانیی لە سنوری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران جێگیر دەکرێت

عیراق

05/07/2022‌ 3137 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەفەرمانی لیوا ڕوکن حەماد فازل هادی دزەیی فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنور، هێزێکی پاسەوانیی سنور برایە سنورەکانی نزیک لە ئێران.

فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنور لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،  بەسەرپەرشتی عەمید گۆران ساڵح خۆشناو، ئامر لیوای دوو ئەمڕۆ سێشەممە هێزێکی لیوای دوو لەسەر چیاکانی کۆدۆ و بوردووناز لە سنووری ئێران جێگیربوون.

ئاماژە بەوەشدراوە، جێگیربوونی ئەو هێزە بۆ ڕێگرتنی لە دیاردەی قاچاغ و بەزاندنی سنوور.

فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنور دەشڵێت لەدوای ساڵی ١٩٩١ تا ئەمڕۆ ئەو شوێنانە هیچ هێزێکی لێنەبووە.

بەپەلە