7 هۆکاری سەرەکیی کلۆربوونی ددان

تەندروستی

23/07/2022‌ 985 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بۆچی لەگەڵ ئەوەی بەشێوەیەکی بەردەوام ددانەکانت پاکدەکەیتەوە ، بەڵام هەست دەکەیت هێشتا ددانەکانت  کلۆر دەبن؟، پسپۆڕانی تەندرووستیی دەڵێن هۆکارەکەی ئەوەیە کە هەندێک خووی رۆژانەت هەیە کە وادەکەن ددانەکانت زیاتر مەترسیی کلۆربوونیان لەسەر بێت.
    
لەوچوارچێوەیەدا وەزارەتی تەندرووستیی سعوودیە کە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تویتەر" بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا باسی لەو فاکتەرانە کردووە کە ئەگەری کلۆربوونی ددان زیاد دەکەن.

7    هۆکار بۆ زیادبوونی مەترسیی کلۆربوونی ددان:

ـ خواردنی بەردەوامی خۆراکە شیرین و شەکردارەکان.

ـ گرنگیی نەدانی رۆژانە بە ددانەکان، بەتایبەت خرێکانی دواوە، بەوپێیەی خرێکانی دواوە بەهۆی پێوەنووسانی خۆراکەوە زیاتر مەترسیی کلۆربوونیان لەسەرە.

ـ سووتانەوەی گەدە، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بەرەو ناودەم و داخورانی ددانەکان.

ـ وشکبوونەوەی ناودەم و کەمئاوخواردنەوە، بەوپێیەی بەهۆی کەمدەردانی لیک و کەڵەکەبوونی بەکتریاکانەوە ددانەکان کلۆر دەبن.

ـ بەکارنەهێنانی فلۆرایدی ددان: فلۆرایدلەڕێگای هاندانی گەڕانەوەی کانزا لەدەستچووەکان بۆ مینای ددانبەرەنگاری کاریگەری ترشەکان دەبێتەوە، هەروەها فلۆراید لە زۆربەی جۆرەکانی مەعجونی ددان بەردەستە.

ـ خواردنەوە گازییەکان دەبنە هۆی کلۆربونی ددانەکان، چونکە رووپۆشی ددان لادەبات دەبێتە هۆی کلۆربوونی، بەڵام بەپێی رێژەی خواردنەوەی کەسەکان دەگۆڕێت.

ـ شیردانی شەوانەو هێشتنەوەی مەمەی شیر لەدەمی منداڵدا یەکێکە لەهۆکارەکانی کلۆربوونی ددانی منداڵی بچووک.

و: ئاکۆ ئاڵی