ئەگەر دەتەوێت تەندرووست بیت رۆژانە نیو کاتژمێر بەپێ بڕۆ

تەندروستی

24/07/2022‌ 377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لێکۆڵینەوەکان دەڵێن  کاتێک مرۆڤ بۆ ماوەی 30 خولەک بەپێ دەڕوات سودێکی زۆری بۆ تەندوروستیی دەبێت و دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە چەندین نەخۆشیی و گرفتی جەستەیی و دەروونیی.

بەپێی توێژینەوەکان 30 خولەک رۆشتن بە پێ دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشیی و ئارامبوونەوەی دەروون و کەمکردنەوەی ئاستی خەمۆکیی و نیگەرانییەکان، هاوکات توشبوون بە پەتا وەرزییەکانی وەک ئەنفلۆنزا و هەڵامەت کەم دەکاتەوە و ماسولکەکان دەجوڵێن و خۆراک بە باشی دەگاتە مێشک.
یەکێکی تر لە سوودەکانی رۆژانە نیو کاتژمێر بەپێ رۆیشتن ئەوەیە کە هاوکات چەورییە هەڵگیراوەکانی ناوچەی سک دەسوتێنرێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن کەمتر دەکاتەوە

رۆژانە 30 خولەک بە پێ رۆیشتن سوڕی خوێن چالاک دەکات و پارێزگاری لە هاوسەنگیی جەستە دەکات و هۆکاریک دەبێت بۆ دوورکەوتنەوە لە تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک.

پسپۆڕانی تەندرووستیی هەروەک دەڵێن بەپێ رۆیشتن وەک قەڵغانی پێشگریکردنە لە تووشبوون بە سەکتەی مێشک؛ بەوپێیەی بەرەنگاری ئەو فاکتەرانە دەبێتەوە کە مەترسیی تووشبوون بە سەکتە زیاد دەکەن، وەک بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ئاستی شەکری خوێن و ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی