شارپرێس:
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى وتارێكى دورودرێژه‌وه ورده‌كارییه‌كانى كوشتنى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریى ڕێبه‌رى قاعیده‌ى له‌ناو ئه‌فغانستان ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "هه‌وڵى ده‌دا خێزانه‌كه‌ى ببینێت"، ده‌شڵێت:"هه‌ركه‌س له‌هه‌ر كوێ هه‌ڕه‌شه بێت بۆسه‌ر ئه‌مریكاو ئه‌مریكیه‌كان، له‌ناوى ده‌به‌ین".
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا كاتژمێر (2:30) به‌كاتى هه‌رێمى كوردستان، له‌وتارێكدا بۆ گه‌له‌كه‌ى ئاشكرایكرد، له‌هێرشێكى ڕێكخراو‌و به‌رنامه بۆ داڕێژراودا ڕۆژی شەممەى ڕابردوو ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى ڕێبه‌رى قاعیده‌یان له‌ناوبردووه.
له‌وتاره‌كه‌یدا بایدن سه‌ربارى هه‌ڕه‌شه‌و هۆشداریی به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئه‌وان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "ئەمریکا هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەلامەتی ئەمریکیه‌كان لەناوخۆو سەرتاسەری جیهان، گرنگ نییە چەندە دەخایەنێت‌و لەکوێ خۆت حەشار دەدەیت، ئەگەر ببیتە جێی هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکیه‌كان، ئەوا دڵنیابه ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەدۆزێتەوەو بەسزای خۆتت دەگەیەنێت".
بایدن فه‌رمانه‌كه‌ى ده‌ركرد
له‌ده‌ستپێكى وتاره‌كه‌یدا بایدن وتى:"هاوڵاتیان.. ڕۆژی شەممە بەپێی ڕێنماییەکانم، ئەمریکا بەسەرکەوتوویی هێرشێکی ئاسمانی لەئەفغانستان ئەنجامداو سەره‌نجام ئەیمەن زەواهیری کوژرا، زەواهیری ڕێبەری بن لادن بوو و بەردەوامیش لەگەڵیدا بوو، هەر لەوکاتەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەریان ئەنجامدا ئەو کەسی دووەم بوو لەناو قاعیدە، دەستی هەبوو لەپلاندانان بۆ هێرشەکان‌و بەرپرس بوو لەکوژرانی 2977 ئەمریکیی".
وتیشى:"زەواهیری بۆ دەیان ساڵ نەخشەداڕێژەری ئەو هێرشانە بوو کە کرانەسەر ئەمریکیه‌كان، لەوانە هێرشەکەی سەر کەشتی جەنگی کۆل لەساڵی 2000 کە تیایدا 17 دەریاوانی ئەمریکى کوژران‌و دەیانی دیکەش برینداربوون. هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی بینیبوو لەتەقاندنەوەی هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەتانزانیاو کینیا کە 224 کەس تیایاندا کوژران‌و 4500 کەسی دیکەش برینداربوون،زەواهیری ڕێگه‌یەکی بڕی کە پڕبوو لەکوشتن‌و توندوتیژی لەدژی هاوڵاتیانی ئەمریکى‌و سەربازان‌و دیپلۆماتكاران‌و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا".
"پێویست ناكات چیتر ئه‌مریكیه‌كان بترسن"
بایدن ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "11 ساڵ لەمەوبەر پاشئەوەی ئەمریکا بن لادنی بەسزای خۆی گەیاند، زەواهیری بووە ڕێبەری قاعیدەو لەحەشارگەکەیەوە هەماهەنگی لەنێوان لقەکانی قاعیدە لەسەرتاسه‌رى جیهان دەکرد، ڕێنمایی دەکردن بۆ هێرشکردنەسەر ئامانجه‌كانى ئه‌مریكا، ڤیدیۆی تۆماردەکرد کە تیایاندا داوای لەلایەنگرانی دەکرد هێرشبکەنەسەر ئەمریکاو هاوپەیمانانی، ئێستا بەسزای خۆی گەیشت‌و ئەم تیرۆریستە چیتر نەماو چیتر پێویست ناکات خەڵکی لەسەرتاسه‌رى جیهان لەو مرۆڤکوژە بترسن".
بایدن: سورین
ئه‌وه‌شى وت:"ئەمریکا بەردەوامە لەپیشاندانی سوربونی خۆیی‌و تواناکانی بۆ بەرگریکردن لەخەڵکی ئەمریکا لەدژی ئەوانەی دەیانەوێت زیانمان پێبگەیەنن، جارێکی دیکە پـیشانماندا کە گرنگ نییە چەندە دەخایەنێت‌و لەکوێ خۆت حەشار دەدەیت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئەگەر ببیتە جێی هەڕەشە بۆ سەر خەڵکەکەمان، ئەوا ئەمریکا دەتدۆزێتەوەو بەسزای خۆتت دەگەیەنێت".
بایدن به‌ته‌نزه‌وه باسى سه‌رۆكه‌كانى پێش خۆى ده‌كات
له‌به‌شێكى دیكه‌ى وتاره‌كه‌یدا، بایدن ناڕاسته‌وخۆ سه‌رۆكه‌كانى پێش خۆى به‌كه‌م توانا ناوبرد‌و وتى:"لەپاش چەندان ساڵ لەسەرۆکایەتی بوش‌و ئۆباما‌و ترامپ، دەزگا هەواڵگرییەکانمان ماوەیه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شوێنی زەواهرییان دەستنیشانکرد کە چووبووە ناوەڕاستی کابول بەمەبەستی گەیشتن بەئەندامانی خێزانەکەی، پاشئەوەی بەوردی چاودێریی کراو بەڵگەی ڕوون لەسەر شوێنەکەی هەبوو، فەرمانم کرد بەوردی لێی بدرێت‌و لەمەیدانی شەڕەکە دوربخرێتەوە".
زیاتر زانیاریی ئاشكراكرد، "پلانی ورد دانرا بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسیـیەکانی زیانکەوتن بەخەڵکی سیڤیل، هەفتەیەک لەمەوبەر ئاگادارکرامەوە بەوەی بارودۆخەکە گونجاوەو منیش ڕەزامەندی کۆتاییمداو ئەرکەکە سەرکەوتوو بوو. هیچ کەسێک لەئەندامانی خێزانەکەی نەکوژران‌و زیان بەر خەڵکی سیڤیلیش نەکەوت".
هۆشداریشیداو ڕاگه‌یاند، "لەمانگی دوو هێزەکانمان لەسوریا ڕێبەرێکی دیکەی سەرەکی داعشیان لەناوبرد، ئێستاش ئەیمەن زەواهیری قاعیدەمان کۆتایی پێهێنا، هەرگیز ڕێگەنادەین ئەفغانستان ببێتەوه شوێنێکی پارێزراو بۆ تیرۆریستان‌و ناشکرێت ئەفغانستان بکرێتە شوێنێک بۆ دژایه‌تى ئەمریکا، ئەم ئۆپەراسیۆنە سەلمێنەری ئەوەیە کە لەتواناماندایە بەڵێنەکانمان جێبەجێبکەین".
له‌كۆتاییشدا ته‌ئكیدیكرده‌وه، "ئەمریکا بەردەوامە لەچاودێریکردنی هەڕەشەکانی قاعیدە، ئیدی لەهەر کوێیەکەوەبن، من وەکو فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان، ئەرکی خۆمە ئەمریکا پارێزراوبکەم، ئەمریکا ئەم شەڕەی نەدەویست، ئەوان بۆمان هاتن‌و ئێمەش وەڵاممان دانەوە، ئێمە هەرگیز ناشکێین‌و هەرگیز چۆک دانادەین، سەبارەت بەوانەی دەیانەوێت زیان بەئەمریکا بگەیەنن، باش گوێم لێ‌بگرن، هەمیشە بەوریاین‌و هەموو ڕێوشوێنێک دەگرینەبەر کە پێویست بێت بۆ سەلامەتی ئەمریکیه‌كان لێرەو لەجیهاندا".
زه‌واهیرى كێیه؟
ئەیمەن محەمەد ڕەبیع زەواھیری، لە19ی حوزەیرانی 1951 لەمیسر لەدایکبووە، سەرکردەی ڕێکخراوی قاعیدەیەو دوەمین ئەمیری جیھادی ئیسلامیی میسرە، ھاوسەرو سێ لەو شەش منداڵەى هه‌یبوو، لەھێرشەکانی ساڵی 2001ی ئەمریکا لەقەندەھاری ئەفغانستان کوژران، دوای کوژرانی ئوسامە بن لادن لەلایەن سەربازانی ئەمریکاوە له2011، زه‌واهیرى بووە سەرکردەی قاعیدە.
زەواهیری لەلیستی داواکراوترین کەسەکانە لەوەزارەتی دادی ئەمریکا کە تۆمەتبارە بەکوشتنی هاوڵاتیی ئەمریکی لەدەرەوەی خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، پلاندانان بۆ کوشتنی هاووڵاتییانی ئەمریکی، هێرشکردنەسەر دامەزراوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا کە گیانلەدەستدانی لێکەوتووەتەوە.
لەساڵی (1974 تا 1977) لەسوپای میسر سەرباز بووه‌و لەبنەڕەتیشدا سەر بەهۆزی تاربییە، باوکی لەبنەماڵەیەکی ئەکادیمی بووەو زۆربەی کەسانی بنەماڵەکەی پسپۆڕ‌و پزیشک‌و کەسانی ئەکادیمی بوون.
لە1988وە پەیوەندیی بەقاعیدەوە کردووەو یەکێکبووە لەوانەی کە لەساڵی 1980و بەتۆمەتی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەنوەر سادات، سەرۆکی ئەوکاتی میسر دەستگیرکراوە.
زەواهیری چوارجار هاوسەرگیریی کردووەو یەکەم هاوسەرگیریی لەساڵی 1978 بووە، بەرهەمی ئەو هاوسەرگیرییەی حەوت منداڵە کە چواریان کچن، زەواهیری لەڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک گروپی جیهادیی میسری، مەکتەب خەدەمات، دوایین ڕێکخراویشیان کە قاعیدە بووە، کاریکردووە. لەساڵی 1998 ڕێکخراوی گروپی جیهادیی میسری بردە نێو قاعیدەو یەکیانگرت.
ش.هـ
