شارپرێس:
فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى ئیسرائیل كه‌رتى غه‌زه بۆردومان ده‌كه‌ن و به‌پێى زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان 4 هاووڵاتى فه‌له‌َستینى كوژراون و نۆزده هاووڵاتى تر برینداربوون.
به‌پێى هه‌واڵى میدیا جیهانیه‌كان، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى ئیسرائیل بۆردومانى كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌ڵه‌ستینیان كردوه‌و 4هاووڵاتى كوژراون و 19 هاووڵاتى تربرینداربوون.
دوابه‌دواى بۆردومانه‌كان بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتوه، سوپاى ئیسرائیل باجێكى قورسى كرده‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆى ده‌دات.
سوپاى ئیسرائیل له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی بۆردومانه‌كه ڕایگه‌یاند، كه‌سێكى بزوتنه‌وه جیهادیه‌كانی فه‌ڵه‌ستینیان به ئامانج گرتوه.
ئ.ق