شارپرێس:
پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق زانیاریی گرنگ لهبارهى مانهوهى مستەفا کازمی لهپۆستى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشكرادهكات، ڕاشیدهگهیهنێت، "گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە".
ڕەسوڵ ڕازی پەڕلەمانتاری پێشووی عێراق ئاماژهى بهوهداوه، "مستەفا کازمی ژێربەژێرو بەبەرنامە، دەرگای ناوچەی سەوزی بەڕوی خۆپیشاندەراندا کردەوە بۆئەوەی دەستبەسەر پهرلهماندا بگرن، جگە لەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەڕلەمانیش دەستی لەو ڕووداوەدا هەبووە، بەوپێیەی ئەگەر بەوجۆرە نەبوایە ئەوە هیچ خۆپیشاندەرێک نەیدەتوانی دیوارەکانی ناوچەی سەوز ببڕێتو دەستی بگاتە پەرلەمان".
ڕازی دهڵێت:"ئەو ڕووداوو گرژیانەی لەمدواییەدا لەپرۆسەی سیاسیی عێراق ڕوویاندا سەرجەمیان لەبەرژەوەندی مستەفا کازمیدان، بۆئەوەی زۆرترین ماوە لەپۆستی سەرۆک وەزیراندا بمێنێتەوە".
جەختیشدهكاتهوه، "کازمی بوێرییو ئازایەتیی ئەوەی نییە لەسەر مانەوەی لەپۆستەکەی سووربێت ئەگەربێتو پاڵپشتی ناوخۆییو گڵۆپی سەوزی لەلایەن فاکتەری دەرەکییەوە بۆ هەڵنەکرابێت تاوەکو لەپۆستی سەرۆک وەزیراندا بمێنێتەوەو وەک پیاوی قۆناغەکە دەربکەوێت".