دەستەی راگەیاندنی عێراق داوا لە میدیاکان دەکات پاڵپشتی بڕیارەکانی زەیدیی بکەن

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 141 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، بڕیار و رێکارەکانی حکومەتی عێراق بەتەواوی عێراقین و هەر دەزگایەکی میدیایی یان میدیاکارێک دەنگۆی ئەوە بڵاو بکاتەوە کە بڕیارەکان بە پاڵپشتی وڵاتانی دەرەوە دەدرێن، بە سەرپێچی تۆمار دەکرێت و روبەڕوی رێکاری یاسایی دەبنەوە.


دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" رێکارەکانی حکومەت لەچوارچێوەی دەسەڵاتە دەستوری و یاساییەکاندان و لەسەر بنەمای ئیرادەی سەربەخۆی نیشتیمانی دراون ".

ئەوەشیخستەڕوو، بڵاوکردنەوەی دەنگۆی ناڕاست سەبارەت بەو رێکارانەی حکومەت و ئاماژەکردن بەوەی بڕیارەکان هاندان و پاڵپشتی دەرەکی دەدرێن، پێچەوانەی یاساکانی پەخشی میدیاییە.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان داوا لە دەزگا میدیاییەکان دەکات بە وردی و بابەتییانە باس لە رێکارەکانی حکومەتی عێراق بکەن.