شارپرێس:
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕەتیكردەوە، ئێران چەكی كیمیایی دروست بكات.
لە بەیاننامەیەكدا عێراقچی ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل بە درۆ تۆمەتبارمان دەكات بە دروستكردنی چەكی كیمیایی بۆ فریودانی ئەمریكا و پاڵنانی بۆ ئەوەی شەڕێكی دیكە بەناوی خۆیەوە ئەنجام بدات.
ئیال زامیر سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل، لە لێدوانێكدا بۆ فەرماندەكان پابەندبوونی سوپای دووپاتكردەوە بۆ بەهێزكردنی بەرگریی لەسەر هەموو سنورەكان و پاراستنی شارۆچكەكان.
هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئاستی ئامادەیی سوپا بۆ گەڕانەوە بۆ شەڕكردن دژی ئێران بەرزكراوەتەوە.