شارپرێس:
به‌هۆى ئه‌وه‌ى توشى له‌بیرچوونه‌وه بووه، دادگاى توركیا بڕیاریدا به‌ئازادكردنى ئایسه‌ڵ توغڵوك په‌رله‌مانتارى پێشوى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان (هه‌ده‌په).
میدیاى توركیا بڵاویكردۆته‌وه، دادگا ئه‌و وڵاته بڕیاریداوه به‌ئازادکردنی ئایسەڵ توغڵوک پەرلەمانتاری پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لەدۆسیەی کۆبانێ.
ئه‌وه‌ش باسكراوه، دادگا بڕیاریداوه توغڵوک ئازادبكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى توشی نەخۆشی له‌بیرچونەوە بووە، بەڵام بەھۆی کەیسێکی دیکەوە دەستبەسەرکردنی بەردەوامدەبێت له‌ماڵه‌وه.
ئایسه‌ڵ توغڵوك په‌رله‌مانتارو سیاسه‌تمه‌داری ناسراوى كورد له‌باكورى كوردستان
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ مانگرتنى زیندانیانی سیاسی وان دژی زیادبوونی ئازار‌و ئەشکەنجە لەناو زیندانەکانى توركیادا.
مانگى 12ى ساڵى ڕابردووش 68 ڕێكخراوی ژنان سه‌رنجیان بۆسه‌ر دۆخی ته‌ندروستى سیاسه‌تمه‌داری كورد ئایسه‌ڵ توغڵوك ڕ‌اكێشا كه دۆخی له‌ڕوی ته‌ندروستییه‌وه باش نییه‌و ڕایانگەیاند، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئازادبكرێت.
ئایسه‌ڵ توغڵوك به‌ده‌ر له‌په‌رله‌مانتارێتى، هاوكات هاوسه‌رۆكایەتیی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ده‌ته‌په)ی ده‌كرد، هه‌روه‌ها ژنه مافناس‌و داکۆکیکاری مافه‌كانی مرۆڤه‌و تێكۆشه‌ری ئازادی‌و یه‌كسانیی كورده‌و سیاسه‌تمه‌دارێكى ناسراوى باكورى كوردستانه.
ش.هـ