عەبادی هەڵوێستێکی نوێی راگەیاندو پەیامێک ئاڕاستەى خۆپیشاندەران دەکات

عیراق

12/08/2022‌ 2198 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حەیدەر عەبادی سەرۆکى هاوپەیمانى نەصر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کە رووبەڕووی گەندەڵکاران ببنەوە تەنانەت ئەگەر لە کەسوکاری ئەویش بن.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکى هاوپەیمانى نەصرو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: داوا لە نیشتمانپەروەران و لایەنگرانی هەردوو رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەم، هاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە و خزمەتکردنی هاونیشتیمانیان.

عەبادی داواشیان لێ دەکات کە پێکەوە کار بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران بکەن، تەنانەت ئەگەر لە کەسوکاری منیش بن.
سەرۆکى هاوپەیمانى نەصر دەشڵێت "ئێمە دەوڵەتێکی دادپەروەر و خزمەتکردنی خەڵکیمان دەوێت، لە دادپەروەریدا بەرفراوانی هەیە، بەڵام بژێوی، بەرژەوەندی و ئاسایشی هاونیشتیمانیان سنووردار نەکەن، لە موڵکی گشتی و تایبەتیش دووربکەونەوە."

س.هـ