لەسوریا هێرشکرایه سەر هێزەکانی ئەمریکا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 923 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان لەناوچەی تەدمور لەسوریا هێرشی تیرۆرستی کرایەسەر هێزێکی ئەمریکی.

سەرچاوەکان دەڵێن هێزێکی ئەمریکی لەگەڵ هێزێکی ئەمنی سوریا سەر بەدیمەشق لەناوچەی تەدمور لەناوەڕاستی سوریا گەڕانێکی هاوبەشیان ئەنجامداوەو ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە.

ئاژانسی سانای سوریا دەڵێت، ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی و ئەندامی ئەمنی سوری برینداربوون.

فڕۆکە جەنگییەکان و هێلیکۆپتەری ئەمریکی بەنزمی بەئاسمانی ناوچەکەدا دەفڕن.

هەندێک سەرچاوەی نافەڕمی سوریا باس لەوە دەکەن، هێرشەکە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لەحکومەتی سوریاوە ئەنجامدراوە.
ئ.ح

بەپەلە