شارپرێس:
وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاشكرایده‌كات، دواى لێكۆڵینه‌وه‌كانى کارمەندانی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بى ئاى) لەماڵەکەی دۆناڵد ترەمپ، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنیدا.
وه‌زاره‌تى داد باسى له‌وه‌شكردووه، "کارمەندانی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لەماڵەکەی دۆناڵد ترەمپ دەستیان بەسەر 11 گروپ بەڵگەنامەی نھێنیدا گرتوە، بەشێک لەو بەڵگەمانەش كه لەماڵەکەی ترەمپ لەویلایەتی فلۆریدا دەستیان بەسەرداگیراوه، لەلیستی بەڵگەنامە زۆر نھێنیەکاندان، ڕەنگە ئەوەش ھۆکارێک بێت بۆ ئەوەی نوێنەرانی داواکاری گشتیی بگەنە ئەو بڕوایەی ترەمپ یاسای سیخوڕی پێشێلکردوە".
لەبەرامبەر ئه‌و زانیارییانه‌دا دۆناڵد ترەمپ هاته‌ده‌نگ‌و ڕایگەیاند، ھەموو ئەو بەڵگەنامانەی لەماڵەکەیدا دەستیان بەسەرداگیراوە نھێنی نەبوون‌و دەکرا ھەر کاتێک داوابکرانایە ئامادەبوو ڕادەستیان بکات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر میدیاى ئه‌مریكیى بڵاویكردبۆوه، ئەو بەڵگەنامانەی لەماڵەکەی ترەمپدا دەستیان بەسەرداگیراوە پێدەچێت پەیوەندییان بەدۆسیەی ئەتۆمییەوە ھەبێت.
ش.هـ