شارپرێس:
پارتى كه‌سوكارى ویدات حسێن ئاگادارده‌كاته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت میدیاكان به‌شداریی شه‌شه‌مین ساڵیادى تیرۆركردنى كوڕه‌كه‌یان بكه‌ن، په‌یامنێرى شارپرێس-یش ئاشكرایده‌كات، له‌ده‌رگاى سه‌ره‌كى گۆڕستانه‌كه، ئاسایش بازگه‌ى داناوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ش ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر تیرۆركردنى ڕۆژنامه‌نوس ویدات حسێن، كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌كه‌ى بڕیاریاندابوو ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر گۆڕى ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌یان مه‌راسیمێك به‌ئاماده‌بونى میدیا‌و میدیاكاران ئه‌نجامبده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌خانه‌واده‌ى ویداتى ڕۆژنامه‌نوس به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، بڕیاربوو مه‌راسیمه‌كه ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له‌گۆڕستانى (شاخكێ) له‌ناو پارێزگاى دهۆك به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى دهۆك (پارتی)یه‌وه ئاگاداركراینه‌وه، نابێت له‌و مه‌راسیمه‌دا میدیا‌و میدیاكاران به‌شداریی بكه‌ن.
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له‌ئێستادا ده‌روازه‌ى گۆڕستانه‌كه ئاسایشى پارتى بازگه‌ى داناوه‌و ڕێگریی له‌ڕۆژنامه‌نوسان‌و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌كرێت به‌شداریی شه‌شه‌مین ساڵیادى تیرۆركردنى ویدات بكه‌ن.
ڕۆژی 13ى ئابى 2016 ڕۆژنامه‌نووس ویدات حوسێن لەشاری دهۆک دوای ئەوەی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو ڕفێندرا، به‌ڵام دواتر ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌و ئاسەواری ئەشکەنجەش بەجەستەیەوە دیاربوو، ئه‌مساڵیش خانه‌واده‌و هاوپیشه‌كانی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مه‌راسیمێك بۆ یادی شه‌ش ساڵه‌ی تیرۆركردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه، مه‌به‌ستیان بوو چالاكیه‌ك ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشى پارتیه‌وه ڕێگریان لێده‌كرێت.
ش.هـ
