بەرشەلۆنە لەیەکەم یاری لالیگادا تامی دۆڕانى چەشت

وەرزش

14/08/2022‌ 620 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لەیەکەم تاقیکردنەوەی وەرزی نوێدا بەرامبەر ڕایۆڤایکانۆ بە ئاستێکى نزمەوە دەرکەوت و شکستی هێنا.

لە یاریەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لەناو یاریگای خۆیدا میوانداری لە یانەی ڕایۆڤایکانۆ کرد و یاریەکەش بەبێ گۆڵ بەیەکسانبوون کۆتایهات.

لە یاریەکانی تریشدا ڤیاڕیاڵ بەرامبەر بەلەدوەلید یاریکرد و یاریەکەشی بەئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و سێلتافیگۆ و ئیسپانیۆلیش بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.
بەو ئەنجامەش بەرشەلۆنە لە یەکەم تاقیکردنەوەی وەرزی نوێدا کەوتە داوی یەکسانبوونەوە و نەیتوانی بردنەوەی بەدەستبهێنێت.