بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت

کوردستان

19/08/2022‌ 2957 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، لە سبەینێوە هەموو ڕۆژێک سێ کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت.

عەبدولواحید محەمەد بە میدیاکانی ڕاگەیاند، سبەینێ شەممە 20 ی ئابی 2022 خولی دووەمی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكاتەوە لە ماوەی یەك هەفتە سەرجەم تاقیكردنەوەكان ئەنجامدەدرێن.

ئاشكرایكرد، ئەو ڕێوشوێنانەی لە خولی یەكەمی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی گیرابوونەبەر بۆ بەرگرتن لە دزەكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان هەمان میكانیزم پەیڕەودەكرێنەوە و ڕۆژانە لەكاتژمێر 7:30 خولەك تاوەكو كاتژمێر 10:30خولەكی بەیانیان هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.