شارپرێس:
سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى داهاتى هه‌رێم له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردوى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌سێ ساڵدا نیو ملیار به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌و كۆى داهاتیش بریتیه له40 ملیار دۆلار‌و ته‌نها 17 ملیار‌و 980 ملیۆن دۆلاریش به‌موچه دراوه".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ورده‌كاریی داهات‌و كاره‌كانى كابینه‌ى 9ى حكومه‌تى هه‌رێمى له‌سێ ساڵى ڕابردودا ئاشكراكرد.
وتیشى:"له‌م كابینه‌یه‌دا نیو ملیار به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه، سه‌روى 25 ملیار دۆلار نه‌وت فرۆشراوه‌و هاوكات سه‌رو چوار ملیار دۆلار پاره‌ى به‌غدا هاتۆته هه‌رێم‌و سه‌رو 10 ملیار دۆلاریش داهاتى ناوخۆمان هه‌بوه".
به‌وته‌ى شاسوار عه‌بدولواحید، "كۆى داهاتى هه‌رێم له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردودا به‌گشتى بریتیه له40 ملیار دۆلار‌و هه‌ر له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا ته‌نها 17 ملیار‌و 980 ملیۆن دۆلار دراوه به‌موچه، له‌و نێوه‌نده‌شدا 22 ملیار دۆلار دیارنه‌ماوه‌و دزراوه‌و قه‌رزه‌كه‌شمان زیادیكردوه".
