ڕکابەرێکی بەهێزی کاتژمێرەکانی ئەپڵ بازاڕەکانی جیهان داگیردەکات

هەمەڕەنگ

13/09/2022‌ 503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای Oppoی چینی ئەمساڵ لەڕێگه‌ی کاتژمێرێکی هۆشمەندی نوێوە کە ئاستێکی بەرزو توانای پەیوەندییکردنی بەتۆڕەکانی مۆبایلەوە هەیە، ڕکابەریی کاتژمێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ دەکات.

کاتژمێری هۆشمەندی Oppo Watch 3 Pro بۆدییەکی کەشخەو دیزاینێکی ناوازەی هەیە کە لەمادەی پتەوو سوک‌و شوشەی دژە شۆک‌و ڕوشان دروستکراوە، لاکانیشی (50.4/38.5/12.8) ملمەو کێشی 37.5 گرام‌و بەرگەی تەڕبون‌و گەردو تۆز دەگرێت.

کاتژمێرەکە توانای ئەنجامدانی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەڕێگای تەکنیکی eSIM هەیە، ئەوە جگە لەبونی سێنسەری پێشکەوتوو بۆ پێوانی لێدانی دڵ‌و ڕێژەی ئۆکسجینی ناو خوێن‌و تێکڕای چالاکیی جەستەیی ڕۆژانە.

ئاستی بەرزی کارکردنی کاتژمێرەکە بەهۆی سیستەمی بەگەڕخەری Android Wear OS – Internationalو پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon W5+ Gen 1وەیە، ئەوە جگە لەبونی پڕۆسێسەری گرافیکی Adreno A702و رامێکی 1 گێگابایت‌و یادگەیەکی ناوخۆیی 32 گێگابایت.

کاتژمێرە نوێکەی ئۆپۆ شاشەیەکی LTPO AMOLEDی قەبارە 1.91 ئینچی هەیە کە ڕونی پیشاندانی بریتییە لە(378/496) پێکسڵ، هەروەک تێکڕای درەوشانەوەی 327 مۆم/ مەترە، هەروەک بونی سیستەمی دیاریکردنی پێگە لەڕێگه‌ی مانگە دەستکردەکانەوە GPSو پاترییەکی 550 میلی ئەمپێر کە بەشی ئەوە دەکات ماوەی یەک هەفتە کاری پێبکرێت.

و: ئاکۆ ئاڵی