شارپرێس:
به‌گوێره‌ى میدیاى ئیسرائیلى، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌نیۆیۆرك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوى جوله‌كه كۆبۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، ده‌یه‌وێت سه‌ردانى ئیسرائیل بكات‌و په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ئاسایی بكاته‌وه.
ماڵپه‌رى (times of israel) بڵاویكرده‌وه، له‌نیویۆرك ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوى جوله‌كه كۆبۆته‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتویه‌تى:"خوازیارم سه‌ردانى ئیسرائیل بكه‌م"، به‌بێئه‌وه‌ى واده‌كه‌ى دیاریى بكات.
ماڵپه‌ڕه ئیسرائیلیه‌كه ئه‌وه‌شى بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌ردۆغان له‌كۆبونه‌وه‌كه وتویه‌تى:"ده‌مه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانى توركیا‌و ئیسرائیل به‌ته‌واوى ئاسایی بكه‌مه‌وه".
له10 ساڵى ڕابردودا په‌یوه‌ندیه‌كانى توركیا‌و ئیسرائیل به‌رزو نزمى زۆرى به‌خۆوه بینیوه به‌تایبه‌ت له‌دواى ئه‌وه‌ى ساڵى 2010 ئیسرائیل كه‌شتیه‌كى توركیاى به‌ئامانج گرت‌و 10 هاوڵاتى ئه‌و وڵاته‌ى له‌كه‌شتیه‌كه‌دا كوشت كه ده‌یانویست هاوكاریی بگه‌یه‌ننه فه‌ڵه‌ستین.
ئ.ق