شارپرێس:
كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ڵامێكى توندى هێمن هه‌ورامى ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمه ڕاستگۆین، ئه‌وه ئێوه‌ن ڕاستگۆنین كه نه‌تانتوانیوه كه له‌ئاستى داخوازیه‌كانى گه‌لى كوردستاندا بن".
كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان هاته‌ده‌ره‌وه‌ى هۆڵى كۆبونه‌وه‌كه‌و كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامداو ڕایگه‌یاند، "په‌رله‌مانى كوردستان كه له‌ئاست داخوازى خه‌ڵكى كوردستان نه‌بێت، هه‌بون‌و نه‌بونى وه‌كو یه‌ك وایه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانێك نه‌توانێت بڕیارێك ده‌ربكات‌و وه‌زیرێك بڕیار ده‌ربكات، ئه‌م په‌رله‌مانه‌مان بۆچییه".
گه‌زنه‌یی ئه‌وه‌شى وت:"ئێمه به‌رده‌وام ڕه‌خنه له‌حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرین، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتى ئه‌وه‌هاتوه، ڕه‌خنه‌و پرسیارى جدى ڕوبه‌ڕوى په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام هێمن هه‌ورامى بڕیاریدابوو قسه‌كانى من له‌ڕاگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بسڕێته‌وه، كه ئه‌مه كارێكى ناپه‌یڕه‌وى‌و نایاساییه‌و كارێكه دوره له‌ئاكارى په‌رله‌مانتارى‌و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان".
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، "په‌رله‌مانێك كه له‌ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بترسێت، په‌رله‌مانێك بترسێت له‌داخوازیه ڕه‌واكانى خه‌ڵكى ئه‌م هه‌رێمه‌و نه‌توانێت ئه‌و داواكاریانه به‌حكومه‌ت بگه‌یه‌نێت‌و لێپرسینه‌وه له‌حكومه‌ت بكات، ئه‌م په‌رله‌مانه بۆچییه".
له‌باره‌ى ئه‌و گفتوگۆیه‌ى له‌نێوان خۆیی‌و هێمن هه‌ورامى ڕویداوه، گه‌زنه‌یی ئاشكرایكرد، "پێی وتم بۆ ده‌ستله‌كارناكێشنه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن، منیش ده‌ڵێم به‌ڵێ ئێمه ڕاستگۆین، ئه‌وه ئێوه‌ن ڕاستگۆ نین كه نه‌یانتوانیوه كه له‌ئاستى داخوازیه‌كانى گه‌لى كوردستاندا بن، ئێمه ڕاستگۆین ده‌یان پڕۆژه‌و پێشنیازمان به‌حكومه‌تى هه‌رێم داوه له‌ڕێگه‌ى ئه‌م سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه، یه‌ك دانه‌یان نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ى كاره‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت:"كاتى ئه‌وه هاتوه، بپرسین په‌رله‌مانى كوردستان فه‌رمانگه‌یه‌كه له‌حكومه‌تى هه‌رێم كه ده‌بێت بۆ هه‌موو شتێك بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت یان دامه‌زراوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆیه، به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ى 4 ساڵى ڕابردودا په‌رله‌مان زۆرترین یاساكانى حكومه‌تى جێبه‌جێكردوه نه‌ك ئه‌وه‌ى ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانتاران‌و فراكسیۆنه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانمان داوه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان‌و خودى په‌رله‌مان به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامبێت، كاره‌ساتى گه‌وره له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌خوڵقێت".
ش.هـ