نرخى بەنزین دادەبەزێت

ئابوری

22/09/2022‌ 1223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر، بەهۆی دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناریی پاڵپشتیكراوی حكومی، نرخی بەنزین دابەزیوە و بەنزینى 800 دینارییش هەموو خەڵك دەتوانێت وەری بگرێت.

 ئاری كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "بەنزین نرخی دابەزیوە، بەنزینێكی زۆر لە جۆری 800 دیناری هەیە كە بەنزینێكی باشە و خەڵك بەئاسانی بەریان دەكەوێت و هیچ كێشەیەكمان نییە و ئەو بەنزینە 800 دینارییە بووەتە هۆی دابەزاندنی نرخی بەنزین بەگشتی''.

رونیشیکردەوە، ئێستا بەنزینی زۆر باشی نۆڕماڵ بە 950 دینارە، پێشتر ئەو نۆڕماڵە بە هەزار و150 و زیاتریش بوو، بەڵام ئێستا هەموو جۆرەكانی بەنزین هەرزان بوونە، چونكە ئەو بەنزینە 800 دینارییە هەموو خەڵك دەتوانێت وەری بگرێت و بەنزینێكی باش و بێكێشەیە''.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بەهۆی بەنزینی 800 دییارییەوە بەلای كەمەوە لیتری بەنزینی نۆڕماڵ 200 دینار دابەزیوە، وەختێك بەنزینی نۆڕماڵ تاوەكوو سەرووی هەزار و 300 دینار بەرز بووەوە، بەڵام ئێستا بە لای كەمی زیاتر لە 200 دینار دابەزیوە.

س.هـ

بەپەلە