یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان: پڕۆژەیاسای خێزان ناواقعیە و لەگەڵ بنەماکانی ئیسلامدا ناگونجێ

کوردستان

23/09/2022‌ 369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان ڕایدەگەیەنێت "دوای خوێندنەوەو هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە، کە ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ و پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتیە".

لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەربارەی پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان ڕایگەیاند، "دوای خوێندنەوەو هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە، کە ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ و پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتیەو ئەگەری لێکەوتەی خراپی بۆ سەر شیرازەی خێزان هەیە".

ئاماژە بەوەشدراوە "لەم سۆنگەوە داواکارین لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژەی ناواقعی و نەگونجاو بە کلتور و واقعی میللەتەکەمان نەخاتە بەرنامەی کارو  هەوڵی بە یاسا کردنی نەدات، چونکە دەرکردنی یاسا بۆ خزمەت و بەرژەوەندی هاوڵاتیان و کۆمەڵگەیە نەک زیاتر کردنی ئاریشە".