شارپرێس:
جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایسی نیشتمانی ئەمریکا هۆشداریدەداتە ڕوسیا لەبارەی ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەدژی ئوکرانیا.
جەیک سۆلیڤان بەئاژانسی ئێن بی سی ئەمریکی وتوە، "گەر ڕوسیا چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت، ئەمریکا وەڵامی دەداتەوەو ئەمەش لێکەوتەی کارەساتباری بۆ مۆسکۆ دەبێت".
سۆلیڤان جەختیشیکردەوە لەوەی، بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی هێڵی سورەو بەزاندنی ئەو هێڵە سورە باجی قورسی دەبێت.
پێشتر ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەگەر یەکپارچەییو سەروەری خاکی وڵاتەکەی بکەوێتەبەر مەترسی، چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنن.