چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوای یەكلایكردنەوەی كاندیدی سەرۆك كۆمار دەكات

عیراق

26/09/2022‌ 1432 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەربڕی و داوا لە هێزە کوردستانییەکان دەکات، کاندیدیان بۆ سەرۆک کۆمار یەکلابکەنەوە و هەروەها، پێشوازی لە ڕەوتی سەدر دەكەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی حكومەت. 

 
لە ڕاگەیەندرواەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكاندا هاتووە: چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و پێشوازی لە بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان.

هەروەها، ئامادەیی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە دوای پێکهێنانی حکومەت و پەسەندکردنی بودجە و هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان نیشاندا و داوا لە هێزە کوردستانییەکان دەکات، کاندیدیان بۆ سەرۆک کۆمار یەکلابکەنەوە.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەیاندا هاتووە: پێشوازی لە بەشداری هێزە نیشتمانییەکان بە تایبەت رەوتی سەدری دەکەین لە گفتوگۆکان و پێکهێنانی حکومەتدا، هەموو دەستێوەردانێکی دەرەکی ڕەتدەکەنەوە.

ئەو ڕاگەیەندراوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەمە 28ی مانگ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و تەوەری یەكەمی كۆبونەوەكە دەستلەکارکێشانەوەی محه‌مه‌د حەلبوسی سه‌رۆكى په‌رله‌مانە لەپۆستەکەیی ‌و تەوەری دوەمیش، هەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانى عێراقە.

س.س