سلێمانى:
کێشەی نەبونی پارە لەبانکەکانی سلێمانی ده‌برێته دادگا‌و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت:"ئه‌وه‌ى به‌رپرسیاره‌و سكاڵا لێكراوه له‌م دۆسیه‌یه‌دا، سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌یى‌و وه‌زیرى داراییه"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وان به‌رپرسیارى سه‌ره‌كى ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ن كه ڕۆژانه ڕوده‌ده‌ن".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، عومه‌ر گوڵپى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، "له‌هه‌ولێرو دهۆك بانكه‌كان له2% پاره ده‌ده‌ن به‌كۆمپانیاكانى ده‌رمان كه ئه‌وه زۆركه‌مه‌و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌یه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كولێتى ده‌رمانه‌كانیان باشه بكشێنه‌وه‌و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت نه‌كه‌ن‌و كۆمپانیاى كوالێتى خراپ بێنه پێشه‌وه".
ئاشكراشیكرد، "كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌تر له‌وه ئه‌وه‌یه، ئه‌و له2% له(سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین) بونى نییه‌و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نادرێت به‌كۆمپانیاكان، ئێستا كێشه‌ى ئه‌م سنوره خه‌ریكه ده‌گاته لوتكه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌ندروستى سلێمانى توشى كێشه‌یه‌كى گه‌وره بوه‌و 4 ملیار دینار‌و گه‌رمیانیش ملیارێك‌و 800 ملیۆن دینار قه‌رزارى كۆمپانیاكانى ده‌رمانن‌و كۆمپانیاكانیش ده‌رمان بۆ ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه دابین ناكه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه به‌هۆى نه‌بونى پاره‌وه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌و گرنگ‌و ستراتیژى له‌سنورى سلێمانى‌و گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین په‌كیان كه‌وتوه، ئه‌و ده‌ڵێت:"دوسایدكردنى ڕێگه‌ى كه‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان ماوه‌ى 10 ساڵه پڕۆژه‌كه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ڵێت بڕیارماندا به‌ته‌رخانكردنى 60 ملیار دینار بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌و وه‌زاره‌تى دارایی‌ش به‌هه‌مانشێوه، به‌ڵام كاتێك كۆمپانیا ده‌چێته بانك، ته‌ماشا ده‌كات یه‌ك دینارى تێدانییه، ئه‌ویش ئیشه‌كه‌ى ڕاگرتوه‌و شه‌قامى 100 مه‌ترى به‌هه‌مانشێوه‌و ڕێگه‌ى دوسایدى حاجى ئاوا بۆ دوكانیش هه‌روه‌ها".
ته‌ئكیدیكرده‌وه، "كێ به‌رپرسیاره له‌م دۆسیه، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌یى‌و وه‌زیرى دارایی، ئه‌وان به‌رپرسیارى سه‌ره‌كى ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ن كه ڕۆژانه ڕوده‌ده‌ن".
ئه‌وه‌شى وت:"به‌ڕێگه‌ى په‌رله‌مانی‌و جوڵاندنى ڕاى گشتى هه‌وڵمانداو داوامانكرد سه‌رۆك‌و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم‌و وه‌زیرى دارایی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵام نه‌كرا، بۆیه په‌نامان برده‌به‌ر دادگاى به‌ڕێزو هیوادارین به‌ڕێكارى دادوه‌رى ماف بۆ هاوڵاتی‌و به‌رژه‌وه‌ندى گشتیی بگه‌ڕێننه‌وه".
ش.هـ
